ئه‌مڕۆ گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا راى گه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى كار بۆ ئه‌وه ده‌كات، پێوه‌ندى بازرگانى و ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران به كه‌ناڵێكى یاسایى به‌رده‌وام بێت، ئه‌م لێدوانه‌ى گوته‌بێژى فه‌رمى ئه‌ڵمانیا له كاتێكدایه كه گرژیى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران رۆژ له دواى رۆژ زیاتر ده‌بێت، ئه‌ڵمانیا ئه‌م وڵاته‌یه كه له سه‌ده‌ى بیسته‌م پێوه‌ندییه‌كى ئابوورى به‌هێزى له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه، بۆیه ئه‌و پرسیاره‌ى ئێسته گرنگ بكرێت ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌ڵمانیا كه خاوه‌ن ئابوورییه‌كى زه‌به‌لاحه و پێگه‌كه‌ى له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌هێزه جارێكى تر فریاى ئابوورى ئێران ده‌كه‌وێت؟
ستیڤن سایبێرت، گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێ "ئێمه هاوپه‌یماننامان كۆششمان كردووه بۆئه‌وه‌ى پارێزگارى له پێوه‌ندى بازرگاىن خۆمان له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كى یاسایى"له به‌شێكى تر‌ى لێدوانه‌كه‌ى دووپاتى ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و به‌ریتانیا كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئاسته‌نگه بازرگانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران هه‌ڵبگرن و له هه‌مان كاتیش رێ نه‌ده‌ن ئێران ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
هاوكات له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م لێدوانه‌ى گوته‌بێژى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا، ئاژانسێكى ئه‌ڵمانى راپۆرتێكى له‌سه‌ر مێژووى پێوه‌ندى ئێران و ئه‌ڵمانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه و له راپۆرته‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌درێ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بدرێته‌وه، ئایا ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ى سه‌ره‌تاكانى سه‌ده‌ى بیسته‌م ده‌توانێ له‌ڕووى بازرگانی و ئابوورییه‌وه فریاى ئێران بكه‌وێ؟
راپۆرته‌كه‌ى ئاژانسى
DW ى ئه‌ڵمانى، به ناونیشانى "پێوه‌ندى ئه‌ڵمانیا و ئیران.. مێژوویه‌ك له دۆستایه‌تى و ته‌نگژه" بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه ئاماژه بۆ پێوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیا و ئێران بۆ سه‌ره‌تاى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌و كاته‌وه ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوپه‌یمانێكى په‌سه‌ندى ئێران ده‌ركه‌وتووه.
" له سه‌روبه‌ندى جه‌نگى یه‌كه‌مى جیهان كاتێك به‌ریتانیا و رووسیا ئێرانیان داگیركردن، ئه‌ڵمانیا به‌لاى ئێرانییه‌كانه‌وه هێزێكى دژ به‌م داگیركه‌رانه بوو، چونكه ئه‌وان هێزی ئیمپریالیزمیان نه‌بوو، هێرشیان نه‌كردبووه سه‌ر ئێران، ئه‌مه‌یش واى ده‌كرد ئه‌ڵمانه‌كان له ئێران خۆشه‌ویست بن".
دواتر له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و پێوه‌ندییه و هاوسۆزییه له جه‌نگى دووه‌مى جیهان گه‌شه‌ى كردووه ته‌نانه‌ت ره‌زا شاى په‌هله‌وى به جۆرێك له جۆره‌كان به ئه‌دۆلف هیتله‌ره‌وه سه‌رسام بوو. به‌شێوه‌یه‌كى چڕ‌وپڕ پێوه‌ندى دیپلۆماسى ئێران و ئه‌ڵمانیا له ساڵى 1952 ده‌ست پێ ده‌كات، له ساڵانى دواتریش ئه‌ڵمانیا رۆلێكى گرنگى ده‌بێت له پێشخستنى پیشه‌سازى ئێران، له راپۆرته‌كه هاتووه " ته‌نانه‌ت ئه‌و ئامێرانه‌ى كه له به‌رهه‌مى ئه‌ڵمانیا بوون تا ئه‌مڕۆیش له ئێران ناوبانگێكى باشیان هه‌یه".
ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌ڵمانیا وه‌ك هاوبه‌شێكى گرنگى ئابوورى ئێران ده‌ربكه‌وێت، پێشتریش پێوه‌ندى نێوان ئه‌م دوو وڵاته به سیاسه‌ت قوڕس نه‌كراوه، عه‌لى فه‌تحوڵا نه‌ژاد شاره‌زا له پێوه‌ندى نێوان ئێران و ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێ "هه‌رگیز كێشه‌یه‌ك بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سیاسى له نێوان ئێران و ئه‌ڵمانیا ته‌نانه‌ت ئه‌و كات ئێران هاوپه‌یمانێكى سه‌ره‌كى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بوو له ناوچه‌ى كه‌نداو".
به‌ڵام كاتێك شۆڕشى ئیسلامى له ئێران روو ده‌دات له ساڵى 1979 بۆ ماوه‌یه‌كى كاتى پێوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیا و ئێران گرژ ده‌بێت، چونكه به‌ر له‌هه‌موو شتێك ئه‌و كۆماره‌ى نوێیه‌ى راگه‌یاندرا دژایه‌تى خۆى بۆ وڵاتانى رۆژئاوا راگه‌یاند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ڵمانیا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا نه‌بوو به‌رده‌وامى به پێوه‌ندى خۆى دا، پارێزگارى له به‌شێك له به‌رژوه‌ندییه‌كانى كرد.
له‌سه‌ره‌تاى نۆهه‌ده‌كان جارێكى تر پێوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیا و ئێران گرژیى تێكه‌وت، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر كوشتنى چه‌ند كه‌سێكى سیاسى كورد بوو، چونكه ئه‌وان له چێشتخانه‌یه‌كى یۆنانى له به‌رلین كوژران، ئه‌ڵمانیا هه‌واڵگرى ئێرانى تۆمه‌تبار كرد.
له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2000 كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌وه‌ى زانى ئێران په‌ره به پرۆگرامى ئه‌تۆمى ده‌دات، بۆیه هه‌ر یه‌كه له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و یه‌كێتى ئه‌وروپا كۆمه‌ڵێك سزایان به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند، ئه‌ڵمانیایش یه‌كێك بوو له‌و وڵاتانه، بۆیه ده‌بینین ئه‌گه‌رچى له سه‌ره‌تاى 2000 ئه‌ڵمانیا به به‌هاى پێنج ملیار یۆرۆ كه‌لوپه‌لى هه‌نارده‌ى ئێران كرد، له‌گه‌ڵ سزاكان ئاستى هه‌نارده‌ى ئه‌ڵمانیا بۆ ئێران دابه‌زى ته‌نانه‌ت له ساڵى 2013 گه‌یشته یه‌ك ملیار و 800 ملیۆن یۆرۆ.
به‌ڵام كه رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى له ساڵى 2015 واژوو كرا‌و ئه‌ڵمانیایش له رێككه‌وتنه‌كه بوو. جارێكى تر پێوه‌ندى ئابوورى نێوان ئه‌ڵمانیا و ئێران بوژایه‌وه. كاتێك ئه‌مه‌ریكا له ساڵى 2018 له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى كشایه‌وه و كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر ئێران سه‌پاند یه‌كێك له سزاكان ئه‌وه بوو داواى له وڵاتان كرد مامه‌ڵه‌ى دارایى له‌گه‌ڵ ئێران نه‌كه‌ن، لێره‌دا وه‌ك راپۆرته‌كه‌ى DW ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌ڵمانیا له به‌رده‌وامبوونى پێوه‌ندى دارایى له‌گه‌ڵ ئێران تووشى ئاسته‌نگێكى زۆر ده‌بێت، چونكه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر كه‌رتى دارایى وبانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان زاڵه ده‌توانێ له‌م بواره‌دا گوشار بخاته سه‌ر ئه‌ڵمانیا بۆئه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێران بپچڕێنێ.
بۆیه وێراى ئه‌وه‌ى پێوه‌ندى نێوان ئه‌ڵمانیا و ئێران له ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردوودا پێوه‌ندییه‌كى بازرگانى و ئابوورى بووه، هه‌میشه‌یش به‌رده‌وام بووه، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان پێوه‌یست ده‌بێت به ململانێى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، بۆیه وێراى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌ڵمانیا دووپاتى ده‌كاته‌وه ده‌یه‌وێ له پێوه‌ندى ئابوورى له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام ئه‌ڵمانیا له‌م بڕیاره‌دا دوایین قسه ناكات و به‌ڵكو ئه‌مه‌ریكایش رۆڵى له‌م بڕیاره ده‌بێت.