رۆژنامه‌یه‌كى عه‌ره‌بى ئاشكراى ده‌كات، میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى نا‌وێرن بیر له لێدانى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌نه‌وه، له‌برى ئه‌وه په‌نا بۆ بژاره‌ى تر ده‌به‌ن و بیرۆكه‌یه‌كى كۆنى خۆیان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه.
به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا له چه‌ند رۆژی رابردوو هۆشداریان داوه‌ته به‌رپرسانى عێراق له‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بپارێزن، چونكه به پێى ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ى له‌لایه‌نه، ئه‌م هێزه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى به فه‌رمانى ئێران هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌نه ئامانج، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش مایك پۆمپیۆى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا هه‌فته‌ى رابردوو به‌سه‌ردانێكى كتوپڕ گه‌یشته به‌غدا و داواى له سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، زیاتر كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى میلیشیاكانى ئێران بپارێزن.
وێراى ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه زانیاریی ئه‌وه‌یان هه‌یه، هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر بنكه و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ ئه‌مه‌یش ئه‌زموونى رابردوو به‌بیر به‌رپرسانى عێراق ده‌هێننه‌وه كه چه‌ندان جار به مووشه‌ك له به‌سره و به‌غدا هێرش كراوه‌ته سه‌ر باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، كه‌چى هه‌ندێك له به‌رپرسانى عێراق و چاودێرانى سیاسى دووپاتى ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى بوێریى ئه‌وه‌یان نییه بیر له لێدانى ئه‌مه‌ریكا بكه‌نه‌وه.
رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به‌ر له هه‌موو شتێك بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، ریزه‌كانى خۆیان یه‌ك بخه‌ن و جارێ نایانه‌وێ هه‌نگاو بۆ هێرشكردنه سه‌ر هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بهاوێژن.
به‌رپرسێك له حكوومه‌تى عێراق به رۆژنامه‌كه ده‌ڵێ "ئه‌و لایه‌نانه‌ى سه‌ر به ئێرانن ده‌ستیان كردووه به‌وه‌ى تێڕوانینى هێزه چه‌كداره‌كانى ناو میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى سه‌باره‌ت به ململانێى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران یه‌ك بخه‌ن".
هه‌ر ئه‌م به‌رپرسه‌ى عێراق كه ناوى له‌لایه‌ن رۆژنامه عه‌ره‌بییه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كردووه، له‌سه‌ر قسه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێ "سه‌ركرده گه‌وره‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌وانه هادى عامرى، كار بۆ هاوئاهه‌نگى زیاترى نێوانیان ده‌كه‌ن، ئه‌وا پێوه‌ندى به لایه‌نه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌كه‌ن، كه بریتیین له سه‌رایا سه‌لامى سه‌ر به موقته‌دا سه‌در و عه‌سائیب و نوجه‌با و سه‌رایاى خوڕاسانى و چه‌ندانى تر، بۆ ئه‌وه‌ى تێڕوانینیان له‌دژى واشنتن یه‌كگرتوو بێ".
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ تێڕوانینه‌كه یه‌كگرتوو بێت و هیچ لایه‌نێكى حه‌شد له م ریزه ده‌رنه‌چێت.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى له رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید بڵاوكراونه‌ته‌وه، چه‌ند لایه‌نێكى ناو حه‌شدى شه‌عبى له بارودۆخێكى هه‌ستیار و شه‌رمه‌زار دان، چونكه له‌لایه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێ پابه‌ند بن به‌و به‌ڵێنانه‌ى كه به حكوومه‌تى عێراقیان داوه، له لایه‌كى تریش ئه‌وان سه‌ر به ئێران و ده‌یانه‌وێ وه‌فادارییان بۆ ئێران هه‌بێت. به پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى حه‌شدى شه‌عبى كه به‌ڵێنیان به حكوومه‌تى عێراقى داوه هه‌ڵوێستیان دژ به واشنتن نه‌بێت، ئه‌وا چه‌ندان گرووپى تر هه‌ن كه بۆ ئه‌و ئامانجه كۆنتڕۆڵكردنیان له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه ئه‌سته‌مه.
وه‌ك له قسه‌ى به‌رپرسان و چاودێرانى سیاسى ده‌رده‌كه‌وێ ئامانجى حه‌شدى شه‌عبى له‌م یه‌كڕیزییه‌ى كه هه‌وڵى بۆ ده‌دات ئه‌وه‌یه هێزێك نیشان ئه‌مه‌ریكا بدات و خۆى له شه‌رمه‌زاریى دووله‌تبوون و په‌رته‌وازه‌یى به دوور بگرێت، به‌ڵام جیا له یه‌كڕیزى حه‌شدى شه‌عبى بیر له بژارده‌یه‌كى تر ده‌كاته‌وه، ئه‌ویش زیندوو كردنه‌وه‌ى بیرۆكه‌یه‌كى كۆنه.
ئه‌وان ده‌یانه‌وێ جارێكى تر كۆشش بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له رێى په‌رله‌مانه‌وه پرۆژه بڕیارى ده‌ركردنى هێزه بیانییه‌كان بجوڵێنن. ئه‌م بیرۆكه‌یه كاتێك گه‌ڵاڵه بوو كه دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له كۆتایى ساڵى رابردوو به سه‌ردانێكى كتوپڕ و بێ ئاگاداریى به‌رپرسانى عێراق گه‌یشته شارى ئه‌نبار و له‌گه‌ڵ سه‌ربازى بنكه‌ى عه‌ین ئه‌سه‌د كۆبووه‌وه، ئه‌مه‌یش لایه‌نه شیعه‌كانى عێراقى توڕه كرد و بیرۆكه‌ى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان كرده پرۆژه بڕیارێك و به په‌رله‌مانى عێراقیان دا.
به‌ڵام كاتێك محه‌مه‌د حه‌لبووسى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكاى گه‌ڕایه‌وه، راى گه‌یاند بابه‌تى ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه داخراوه. كه‌چى ئێسته ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه په‌رله‌مانتارانى سه‌ر به هادى عامرى و سه‌در و قه‌یس خه‌زعه‌لى كار بۆ زیندوو كرده‌وه‌ى ئه‌م بیرۆكه‌یه ده‌كه‌ن.
كاتێك یه‌كریزى له نێوان لایه‌نه‌كانى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى نه‌بێ و هیچ بڕیارێك له‌لایه‌ن په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراق بۆ ده‌ركردنى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت، ئه‌وا سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌زانن له بارودۆخێكى وه‌ها ئه‌نجامدانى هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا سه‌ركێشیه‌كى گه‌وره ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ میلیشیاكه خراپ ده‌بێت.