تا چ مه‌ودایه‌ك تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بوونه‌ته هۆی گۆڕینی شێوازی جه‌نگه‌كان، تا چ مهودایهكیش كاریگه‌رییان به‌سه‌ر جه‌نگ له داهاتوو ده‌بێ؟ گۆڤاری فۆرین پۆلسی له‌وباره‌وه به‌دواداچوونێكی وردی كردووه و وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، ئێسته دۆخی جه‌نگ له جیهان و شێوازی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه به ته‌واوی گۆڕانكاری به‌سه‌ر هاتووه و بوونی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ئابڕووبه‌ری سیاسییه‌ك و سه‌رۆكی وڵاتێك هاوشێوه‌ی بوونی بۆمبێكی ئه‌تۆمی لێهاتووه، له ماوه‌ی ڕابردوو وێنه له فیلمێكی ڕووتی هه‌نگاری وه‌رگیرا و له دژایه‌تی سیاسییه‌ك به‌كارهێنرا، هه‌رچه‌نده وێنه‌كه دروستكراو و ساخته‌یش بوو، به‌ڵام به ته‌واوی ئێسته و داهاتووی سیاسییه‌كی له‌ناوبرد.
له 18ی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ری ڕابردوویش، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به ته‌واوی چالاكبوونی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ست پێكردووه و تیمی تایبه‌ت بۆ ئه‌و بواره دانراون و به به‌رده‌وامی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، چونكه به بڕوای واشنتنیش جه‌نگی داهاتوو و شێوازه‌كه‌ی له ئینته‌رنێت ده‌بێ، نه‌ك له سه‌ر وشكایی و له ڕێی بۆمب و تانك و فڕۆكه‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ساڵی 2011ه‌وه پرۆگرامێكی تایبه‌تی داناوه، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر گرووپه تیرۆریستییه‌كان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پروپاگندهكانیان به به‌رنامه‌یه‌كی ڕوون و دیاریكراو، له دوای دروستبوونی گرووپی تیرۆیستی داعش‌یش ئه‌و هه‌ڵمه‌ته زۆر به گه‌وره‌یی ده‌ستی پێ كرد و زۆرترین ڕێوشوێن و كۆت و به‌ند خرایه سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و به ملیۆنان ئه‌كاونت و په‌ڕه‌ی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هۆی پڕوپاگنده كردن بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان و توندڕۆكان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به فشاركردن له‌سه‌ر كۆمپانیاكانی خاوه‌نی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نههێلران و سڕانه‌وه.
ئه‌و وێنه ڕووته‌ی له فیلمه سێكسییه هه‌نگارییه‌كه بۆ دژایه‌تی سیاسییه‌كی ئه‌مه‌ریكی وه‌رگیرا بوو، دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر دا و ئاشكرای كرد، كه ئه‌وه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی هه‌نگاری وه‌رگیراوه، خه‌ڵكێك له تویته‌ر پرسیاری سه‌یریان وروژاند و نووسیان چۆن چۆنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌مه‌ی زانی به‌و خێراییه، ئه‌مه‌یش گومانی له‌سه‌ر كاره‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه دروست كرد له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌رزوویش به فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌و ئه‌كاونته‌ی سڕییه‌وه كه ئه‌و پرسیاره‌ی وروژاند.
هاتنی دۆناڵد تره‌مپ و بوونی به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی حكوومه‌ت و بڕیار و ڕاسپارده‌كانی بۆ تویته‌ر گواستووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ركردن و له‌كارلابردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌یشی له تویته‌ره‌وه ڕاگه‌یاند و بۆ دنیا بڵاوی كرده‌وه، هاوكات تره‌مپ له ڕێی تویته‌ر هه‌ڕه‌شه و هه‌ڵوێسته‌كانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و به به‌رده‌وامی چالاكه و زۆرترین تویتی هه‌یه.
به‌هۆی ئه‌و پێشڤه‌چوونه و ململانێیانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێ، كه زۆرجار ئه‌كاونتی سێبه‌ر و په‌ڕه‌ی سێبه‌ر دروست ده‌كه‌ن، ڕاستییه‌كان به ته‌واوی شاراوه‌ن و هه‌میشه درۆ و ناڕاستییه‌كان به خه‌ڵك ده‌گات و جۆرێك له ئاڵۆزی و شێواوی دروست بووه و ئه‌مه‌یش له سه‌رده‌می نوێ به جه‌نگی سێبرانی و شاراوه ناو ده‌برێ، به شێوه‌یه‌كی تر بووه‌ته جه‌نگی لایك و ریتویت كردن و سووكایه‌تی كردن و هێرشكردن به كۆمێنت بۆ سه‌ر نه‌یار.
له ڕووكه‌ش دا زۆرێك له‌و جه‌نگانه به گه‌مه و گاڵته‌پێكردنه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكیش له‌و بڕوایه‌دا نین كه وڵاتان تۆڕێكی فره‌وانی كارمه‌ندان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار بهێنن، كه له ڕێی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ململانێی وڵاته نه‌یاره‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌مه جه‌نگی سێبه‌ر و شاراوه‌یه و بوونی هه‌یه و ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ ناكه‌ن به ڕوونی له دۆخه‌كه ناگه‌ن و هێشتا قووڵنهبوونهتهوه و له گرنگی و هۆكاری دروستبونی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌گه‌یشتوون.
شه‌ڕه‌كه به شێوازێكی جۆرێك له گاڵته‌پێكردن و سوكایه‌تیكردنه، له حوزه‌یران/یۆنیۆی 2018 باڵوێزخانه‌ی ئیسرائیل له واشنتن وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی دایه‌وه، به دانانی وێنه‌ی گرته‌یه‌كی زنجیره درامانی "مین جیرلز" ئه‌مه‌یش كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به دوای خۆی دا هێنا، هه‌روه‌ها له ئایار/مایۆی 2018 هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا به نوكته هه‌ڵمه‌ته ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر هێزه‌كانی تاڵیبان بڵاوكرده‌وه، له وه‌ڵامدا ڕێكخراوی تاڵیبان باسی له خۆشه‌ویستی و پێوه‌ندییه سۆزدارییه‌كانی فه‌رمانده‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا د‌یڤید پترایۆس كرد.
شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه شه‌ڕ و ململانێی
تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك گڕگرتنی دارستانێكی گه‌وره‌یه كه هه‌موو ئامرازه‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر بۆ دامركاندنه‌وه‌ی به‌كاربهێنن، هه‌ر ناتوانرێ كۆنتڕۆڵ بكرێ، بۆیه كاتێك پۆستێك بڵاوكرایه‌وه، هاوشێوه‌ی كڵپه‌ی لقه‌دارێكی وشك گڕ ده‌گرێ و هه‌موو دارستانه‌كه ده‌ته‌نێ، كه به ملیاران مرۆڤ ئه‌ندامی تۆڕه جیا جیاكانی كۆمه‌ڵایه‌تین.
وڵاتان له‌و ڕێگه‌یه‌وه دژی یه‌كتر ده‌جه‌نگ و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕای گشتی خه‌ڵكه‌كه داده‌نێن و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن و متمانه‌كردنی خه‌ڵك به حكوومه‌ته‌كانیان و تێكدانی باری ده‌روونیان داده‌نێن، به‌مشێوه‌یه شیرازه‌ی حكوومه‌ت و كۆمه‌ڵگاكان تێك ده‌ده‌ن و به‌ره‌و ئاڵۆزی و له‌یه‌كتر هه‌ڵوه‌شانه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن.