له 26ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌وروپا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه و زۆرێك له پرسه سیاسییه‌كان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه، گرنگترینیان بابه‌تی جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیایه كه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات، له‌وه‌یش گرنگتر ململانێی پارته ڕاستڕه‌وه‌كانه دژ به حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی فڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و وڵاتانی تر هه‌مووان ده‌یانه‌وێ هه‌ڵبژاردنه‌كه ببه‌نه‌وه و ڕای گشتی له‌سه‌ر ئه‌نجامی سه‌ركه‌وتن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌وروپا بكه‌ن به بنه‌ما و وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر بكه‌ن، تا له هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كانیشیان سه‌ركه‌وتوو بن.
په‌رله‌مانی
ئه‌وروپا له 751 كورسی پێك دێ و بۆ یه‌كه‌مجار له 1979 دامه‌زراوه و هه‌ڵبژاردنی بۆ ساز كراوه، به تاكه دامه‌زراوه‌ی دیموكراسی فره ڕه‌گه‌ز و نه‌ته‌وه داده‌نرێ و په‌رله‌مانتارانی ئه‌و په‌رله‌مانه، یاسا و بڕیار بۆ 512 ملیۆن هاووڵاتی ده‌رده‌كه‌ن له 28 وڵاتی ئه‌وروپا، له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی به‌ریتانیا له ئه‌وروپا ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانه بۆ 705 كورسی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش به‌ریتانیا له ئه‌وروپایه و به‌شداره له‌و هه‌ڵبژاردنه.
هه‌موو پێنج ساڵ جارێك هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره چاوه‌ڕوانی زۆر ده‌رئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراوی لێ ده‌كرێ، ئه‌ویش سه‌ركه‌وتنی ڕاستڕه‌وه‌كانه به‌سه‌ر حزبه میانڕه‌و و دیموكراسیخواز و لیبراله‌كان كه حوكمی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی دوا ڕاپرسی ڕاستڕه‌وه توندڕۆكان له‌گه‌ڵ به‌ریتانییه‌كان كه له سه‌روبه‌ندی جیابوونه‌وه 23%ی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌به‌نه‌وه، له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پارتی ڕاستڕه‌وی توندڕۆ له هه‌نگاریا ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌و ڕه‌وته زۆر زیاد ده‌بێ و ده‌گاته 25%ی كۆی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، به‌مه‌یش ده‌بنه گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مان و ژماره‌ی كورسی دیموكراسیخوازی كریستیان ڕه‌ت ده‌كه‌ن و براوه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌بن.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو پێگه‌ی پارته توندڕۆكانی له سه‌رتاسه‌ری ئه‌وروپا ڕووی له سه‌ركه‌وتن و به‌هێزبوونه، له هه‌ڵبژاردنی 2009 ڕێژه‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان 11% بوو، به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنی دواتر بۆ 20% به‌رزبووه‌وه و ئه‌مجاره‌یش پێشبینی ده‌كرێ بۆ 25% به‌رز ببێته‌وه.
تا ئێسته پارتی كریستیانی دیموكرات و سوشیالیستی دیموكرات دوو گه‌وره‌ترین فراكسیۆنی ناو په‌رله‌مانی ئه‌وروپان و هه‌میشه توانیویانه ئه‌و یاسایانه‌ی ده‌یانه‌وێ به زۆرینه‌ی ده‌نگ تێی په‌ڕێنن، به‌ڵام ئه‌مجاره پێشبینی ده‌كرێ بۆ دروستكردنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مان، پێویستیان به لیبرال و ژینگه‌پارێزان بێ.
زۆرێك له په‌رله‌مانتاران و سیاسییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌میشه ڕه‌خنه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌گرن، به‌وه‌ی تێچوویه‌كی زۆری هه‌یه و له ستراسبۆرگ و برۆكسل و لۆكسمبۆرگ باڵه‌خانه‌ی تایبه‌تی هه‌یه و هه‌ر چوار هه‌فته جارێك له ستراسبۆرگی فڕه‌نسی كۆ ده‌بنه‌وه و لیژنه‌كانیش له برۆكسل كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و هاوكات زۆر جاریش لۆكسمبۆرگ ده‌بێته شوێنی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا و فه‌رمانگه‌ی كارگێڕی په‌رله‌مان هه‌ر له‌و شاره. هه‌رچه‌نده په‌رله‌مانتاران زۆر هه‌وڵیان داوه كه په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ته‌نیا له شارێك بێت، به‌ڵام فڕه‌نسا قبووڵی نه‌كردووه و سه‌رۆكی پێشووی فڕه‌نسا نیكۆلا ساركۆزی پێشتر سووربوونی له‌سه‌ر ئه‌وه ڕاگه‌یاندووه، كه ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی ئه‌وروپا یه‌ك بارهگایشی هه‌بێ، ده‌بێ له ستراسبۆرگ بێ، كه یه‌كه‌م دانیشتنی په‌رله‌مانه‌كه له‌وێ ساز كراوه.
ئه‌وه‌ی سه‌یر و جیاوازه له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا زیاتر له 200 پارتی سیاسی فره زمان و فره نه‌ته‌وه بوونیان هه‌یه و زۆرجار پێویستیان به وه‌رگێڕانیش ده‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران له پرسه‌كان بگه‌ن و ده‌نگی بۆ بده‌ن، هاوكات دادگای ده‌ستووری ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی ڕابردوو ڕه‌خنه‌ی توندی له هه‌ڵبژاردنه‌كه گرت و دووپاتی كرده‌وه، كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ئازاده، به‌ڵام یه‌كسانی ده‌سته‌به‌ر نه‌كردووه و نموونه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌هێنێته‌وه، ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانه‌كه له وڵاتێكی وه‌كو لۆكسمبۆرگ كه ڕووبه‌رێكی بچووكی هه‌یه، به‌هایه‌كی زۆرتی هه‌یه كه وڵاتێكی وه‌كو ئه‌ڵمانیا كه ڕووبه‌رێكی گه‌وره‌ی هه‌یه.
مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌تر كه ڕووی له یه‌كێتیی ئه‌وروپا كردووه، باوه‌ڕنه‌بوونی خه‌ڵكی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه‌یه به دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا، له سه‌رده‌می زوودا ڕێژه‌ی به‌شداری ده‌نگده‌ران بۆ په‌رله‌مانه‌كه له به‌رزترین ئاستی گه‌یشتووه‌ته 63%، به‌ڵام له 2014 ڕێژه‌ی به‌شداری 42% بوو و نه‌گه‌یشته نیوه‌ی هاووڵاتییانی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه.
به‌هێزبوونی پارته ڕاستڕه‌وه توندڕۆكان زۆر كاریگه‌ری به‌سه‌ر سیاسه‌تی ئه‌وروپا ده‌بێ، به‌تایبه‌ت له پرسی په‌نابه‌ران و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی دنیا و ده‌رفه‌تی كار و ئابووری و پرسی وزه و هاوكاری ده‌ره‌كی بۆ وڵاتانی لێقه‌وماو و له زۆربه‌ی بواره‌كان ئه‌وروپا پاشه‌كشه‌ی ته‌واو ده‌كات و به‌ره‌و سیاسه‌تێكی هاوشێوه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ هه‌نگاو ده‌نێت.
پرسی ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توندڕۆكان مه‌ترسییه‌كی تره كه هه‌موو وڵاتان به وریاییه‌وه له دۆخه‌كه ده‌ڕوانن و له ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردان پێشبینی دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتر له نێوان وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌كرێت.