به‌رپرسێك له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی گه‌رمیان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئایار، ئاشكرای كرد له‌مساڵدا 70 كه‌س له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، تووشی نه‌خۆشى لیشمانیا یاخود زامی به‌غدادی هاتوون، ده‌شڵێن هه‌ڵمه‌تی له‌ناودانی نه‌خۆشییه‌كه‌یان ده‌ست پێ كردووه، له ڕێگه‌ی ڕژانی ده‌رمانه‌وه‌یش ده‌یانه‌وێت چاره‌سه‌رى ته‌واوه‌تى بكه‌ن.
محه‌مه‌د مه‌دحه‌ت، لێپرسراوی نه‌خۆشیه گوازراوه‌كان، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆپاراستنی ته‌ندروستی گه‌رمیان، به"وشه" ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی هاتنی ئاواره‌كان له ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق، ژماره‌ی تووشبووانی زامی لیشمانیا ڕێژه‌یه‌كی زۆری تۆمار ده‌كرد، به‌ڵام له‌ساڵی ڕابردوودا، نزیكه‌ی شه‌ش سه‌د حاڵه‌تی توشبووی ئه‌و نه‌خۆشیه له سنوری ئیداره‌ی گه‌رمیان تۆمار كراوه، ئه‌مساڵیش 70 حاڵه‌ت تۆمار كراوه.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئه‌م زامه، به زۆری له هه‌ردوو وه‌رزی به‌هار و پایزدا له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت، بۆیه ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی شه‌پۆلی گه‌رمادا هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردنی نه‌خۆشییه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
باسی له‌وه‌یش كرد، ئێسته هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌ستی پێ كردووه و بۆ ماوه‌ی 20 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێ، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجام نه‌ده‌رێ، ئه‌وه حاڵه‌ته‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه زیاد ده‌كات و په‌ره‌ده‌سێنیت.
به گووته‌ی لێپرسراوی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان له ته‌ندروستی گه‌رمیان، ساڵانێكه سه‌رباری قه‌یرانی دارایی به‌گوێره‌ی توانا هه‌وڵی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ت دراوه بۆ بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشییه‌كه.
زامی به‌غدادی یان (لیشمانیا) ئه‌و برینه‌یه، له‌سه‌ر پێستی مرۆڤ ده‌رده‌كه‌وێت و هه‌ندێ جاریش له هه‌ناوی مرۆڤه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، له ڕێگه‌ی مێروو‌یه‌كه‌وه به‌ناوی (حرمز) له ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوزارێته‌وه بۆ مرۆڤ، له هه‌ردوو وه‌رزی به‌هار و پایزدا ده‌رده‌كه‌وێ و ته‌نها به ده‌رزی چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ساڵانی پێشوودا به زۆری له به‌غدای پایته‌خت و پارێزگاكانی عێراق، هاووڵاتییان توشی بوونه، ناونراوه زامی به‌غدادی.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی