ئه‌مشه‌و سێشه‌م 14ی ئایار، له به‌نداوی حه‌مرینی سنووری شاره‌دێی سه‌عدییه‌ی سه‌ر به شارۆكه‌ی خانه‌قین، گه‌نجێك له‌كاتی ڕاوه‌ماسیدا به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له‌ده‌ستدا.
عه‌لی محه‌مه‌د ئه‌مین، كه‌سایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاوى حه‌مرین له سنووری شاره‌دێی سه‌عدییه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ئه‌مشه‌و له‌كاتی ڕاوكردندا به كاره‌با له ڕێگه‌ی مۆلیده‌وه گه‌نجێك كاره‌با گرتی و كووشتی.
زیاتر گوتى، ئه‌وه یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌و جۆره‌یه له پاش هاتنی شه‌پۆلی گه‌رما، به‌مه‌رجێك ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ماسیش كۆتایی نه‌هاتووه له وه‌رزی گه‌رداناندا.
ڕاوكردن به مۆلیده‌ی كاره‌بایی پاش ڕۆژێك دێت له‌و هه‌وڵه‌ی درا بۆ زیادكردنی سامانی ماسی كه شه‌ش ملیۆن ماسی هه‌ڵدرایه ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینه‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی