كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكا و كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و مووشه‌كی ئه‌تۆمی "ئه‌براهام لینكۆلن" گه‌یشته ئاوه‌كانی ده‌ریای عه‌ره‌ب و ئێسته له سوڵتاننشینی عومان له‌نگه‌ری گرتووه، ئاژانسی ئنته‌رفاكسی ڕووسی ورده‌كاری جوڵه‌ی كه‌شتییه‌كه‌ی به ته‌واوی بڵاوكرده‌وه.
ئاژانسه‌كه نووسیویه‌تی، كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وامه له پێشڕه‌وی بۆ گه‌یشتنه ئاوه‌كانی كه‌نداو، بۆ فشاركردن له‌سه‌ر ئێران و ئاماده‌كاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك، به‌وهۆیه‌وه ئێواره‌ی دوێنێ سێشه‌م گه‌یشته كه‌ناراوه‌كانی سوڵتاننشینی عومان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه به به‌رده‌وامی دوو فڕۆكه‌ی تاكتیكی و چاودێری له جۆری C – 2A Greyhound چاودێری كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگره‌كه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ئاگاداری بكه‌نه‌وه.
جیا له كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری "ئه‌براهام لینكۆلن" ده‌یان كه‌شتی تریش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به یاوه‌ری ئه‌و كه‌شتییه زه‌به‌لاحه ڕه‌وانه كراوه، ئه‌وانیش كه‌شتی لیتی گه‌لف و بینبریج و ماسون و نیتسی و چه‌ندانی ترن.
پێشبینی ده‌كرێ دوای جێگیربوونی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری ئه‌براهام لینكۆلن، واشنتن ڕێوشوێن بۆ ڕه‌وانه كردنی چه‌ند ژێرده‌ریایییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بۆ ناوچه‌كه بكات، كه ئه‌و ژێرده‌ریایییانه "غه‌واص" هه‌ڵگری مووشه‌كی ئه‌تۆمی و ده‌یان مووشه‌كی تری جۆری تۆماهۆكن.