حوسێن حه‌مه‌كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى ره‌زگه‌ری و دارستان و پاوان له وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و ئاودێرى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاشكراى ده‌كات كه زۆربه‌ى دارستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له دارى به‌ڕوو پێكهاتوون و كوردستان رووه‌كی جیاوازی نییه له وڵاتی تر نه‌بێ.
حه‌مه‌كه‌ریم به ژماره ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه "رووبەری سه‌وزایی كوردستان دوو ملیۆن و 327 هه‌زار دۆنمه" به‌ڵام زانیاری‌یان نییه له‌سه‌ر ژماره‌ی دار و جۆره‌كانی.
جۆرى ئه‌و دارانه‌ى له دارستانه سروشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌ن، چین؟
ئه‌وه‌ى تا ئێسته هه‌یه سێ جۆر به‌ڕوومان هه‌یه، هه‌روه‌ها دار قه‌زوان و ترش و چواله و هه‌رمێى كێوى و گوێز، به‌ڵام نزیكه‌ى %85 ـى دارى دارستانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕوون.
له سروشتى كوردستاندا زۆرجار باس له دۆزینه‌وه‌ى گوڵى ده‌گمه‌ن ده‌كرێت، ئه‌ى هیچ جۆره دره‌ختێك هه‌یه پێشتر تۆمار نه‌كرابێت؟
ئێمه ده‌ڵێین ژینگه‌ى دار سنوورى نییه، زۆربه‌ى دارستانه‌كانیشمان تێكه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانى تر، به‌تایبه‌ت كۆمارى ئیسلامیى ئێران، بۆیه ده‌توانین بڵێین شتێكى ناوازه‌مان نییه بگوترێت لاى ئێمه هه‌یه و له وڵاتانى ناوچه نییه، به‌ڵكو دارستانى ئێمه تێكه‌ڵه، به‌ڵام پشكنینى وردیش نه‌كراوه.
زۆر جۆری دارى بیانى ئێسته ده‌هێنرێنه هه‌رێمى كوردستان و له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌چێنرێن، ئه‌وانه كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر دارى سروشتى كوردستان؟
به‌مانه ناگوترێت دارى سروشتى، چونكه مه‌رجى دارى سروشتى ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌واى وڵاته‌كه گه‌شه‌ى كردبێت و خۆى گونجاندبێت، چه‌ندان جۆر دار هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان كه پێشتر نه‌بوون، ئه‌وه‌یشى هه‌یه ده‌یهێنن شتێكى ئاساییه و نابێت به‌دارى سروشتى.
ئێسته رووبەری دارستان له هه‌رێمى كوردستان چه‌ند دۆنم ده‌بێت؟
به‌پێى ئامارێك كه ئێمه له‌ڕێى مانگه ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ستمان كه‌تووه، رووبەری سه‌وزاییمان وه‌رگرتووه كه نزیكه‌ى دوو ملیۆن و 327 هه‌زار دۆنمه، ئه‌ویش سه‌وزایى و دارى سروشتییه.
كه‌وایه بۆچى جۆره‌كانى دارتان دیارى نه‌كردووه؟
به‌پێى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ى له ڕابردوو هه‌مانبوو، ده‌مانویست جۆرى داره‌كانیش دیارى بكه‌ین، به‌ڵام بودجه‌یه‌كى زۆرى ده‌ویست، ئه‌وه وایكرد نه‌توانین ئه‌و كاره بكه‌ین و ورده‌كارى زۆرى ده‌ویست، ئه‌ویش به‌هۆى گرانى وێنه‌ى مانگه ده‌ستكرده‌كان، پرۆژه‌كه له ساڵى 2015 بوو كه ئه‌وكات بودجه‌ى پێویستمان نه‌بوو.
ئایا به‌رنامه‌تان هه‌یه بۆ زیادكردنى ڕێژه‌ى سه‌وزایى له دارى سروشتى هه‌رێمى كوردستان؟
به‌رده‌وام سێ كار ده‌كه‌ین، یه‌كیان پاراستن و چاككردنى ئه‌و دارستانانه‌ى هه‌مانه، ئه‌وه‌یش به هه‌ڵپاچین و دروستكردنى هێڵى ژێر دار بۆ سوود وه‌رگرتن له ئاوى باران بۆ داره سروشتییه‌كان، كارى دووه‌میشمان بریتییه له به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنى ڕووبه‌ڕووى سه‌وزایى كه دارستانى ده‌ستكردى پێ ده‌گوترێت، هه‌وڵى زۆری بۆ ده‌ده‌ین تا دارستانى ده‌ستكرد له نزیك شاره‌كان زیاد بكرێت، بۆ به‌نداوه‌كانیش زۆر هه‌وڵ ده‌ده‌ین دارستان له ده‌وریان دروست بكه‌ین تا ببن به ناوه‌ندێكى سروشتى و زیادكردنى دارستان له نێوان شار و شارۆكه‌كان.
ئاخۆ دروستكردنى به‌نداوه‌كان زیانى به دارستان نه‌گه‌یاندووه كاتێك ژماره‌یه‌ك دار ده‌كه‌ونه ناو به‌نداوه‌كه؟
ناتوانین بڵێین زیان، ڕاسته كۆمه‌ڵێك دار ده‌كه‌ونه ناو به‌نداوه‌كه، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا هۆكارێكه بۆ زیادبوونى ئاوى ژێرزه‌وى كه داره‌كان سوودى لێ ده‌بینن، بۆیه ژێرئاوكه‌وتنى چه‌ند دارێك هۆكارێكى لاوه‌كییه و سووده‌كانى دروستكردنى به‌نداو زیاتره.
ڕێگریكردن له بڕینه‌وه‌ى دار و ده‌ركردنى یاسا، توانیویه‌تى پارێزگارى له دارستانى سروشتى بكات؟
بوونى ئه‌و یاسایه كاریگه‌رییه‌كى گه‌وره‌ى هه‌بوو، پێش ئه‌و یاسایه هیچ یاسایه‌ك نه‌بوو به‌رانبه‌ر كه‌سى سه‌رپێچیكار تا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكه‌ین له‌وكاته‌ی زیانی به سروشتی كوردستان ده‌گه‌یاند، بۆیه بوونى یاساكه پێویستییه‌كى باش و كاریگه‌ربوو بۆ پاراستنى دارستانه سروشتییه‌كان. ئێسته دۆخى دارستان باشتره و هاووڵاتییانیش له‌وه گه‌یشتوون كه یاسا هه‌یه سزای داناوه به‌رانبه‌ر بڕینه‌وه‌ى دار و سزا ده‌درێن.