لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق ئاشكراى ده‌كات، ئامانجى كشانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ته‌نیا بۆ جه‌نگى ده‌روونییه دژ به ئێران.
عه‌لى غانمى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ته‌ناهى و به‌رگرى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێكى بۆ ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى باس له كشانه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له عێراق، كه ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بڕیارى له‌سه‌ر درا.
غانمى له لێدوانه‌كه‌ى باس له ئامانجه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، "ئه‌م جۆره بانگه‌وازانه ته‌نیا له چوارچێوه‌ى جه‌نگى ده‌روونى دێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بارودۆخه‌كه گرژتر بكات له رێى لێدوانى رۆژنامه‌وانییه‌وه".
دواتر باس له‌وه ده‌كات ئه‌م جۆره كارانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌یشه تا عێراقیش بخاته ناو بارودۆخى جه‌نگه‌وه، عه‌لى غانمى ده‌ڵێ "ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ ده‌رى بخات كه ئه‌گه‌ر شه‌ڕ بێت ئه‌وا عێراق ده‌كه‌وێته شه‌ڕه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه شتێكى راست نییه و روو نادات".
ئه‌مڕۆ باڵوێزخانه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق له راگه‌یاندراوێكدا داواى له‌و فه‌رمانبه‌ره ئه‌مه‌ریكییانه كرد كه "پێویست نین" عێراق جێبهێڵن و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێنه‌وه.