دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕوونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە

:: PM:01:41:15/05/2019 ‌
دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ڕەتی دەكاتەوە گواستنەوەی ژمارەیەك فەرمانبەری سەرۆكایەتی هەرێم بۆ وەزارەتەكان بەهۆكاری سیاسی بووبێت، بەڵكو بڕیارەكە بۆ گۆڕانكاریكردنە لە میلاكی سەرۆكایەتی هەرێم كە زیادەیە.

ئەمڕۆ چوارشەم 15ـی ئایار، لە راگەیەنراوێكدا دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان ئاشکرای دەکات، ئێمە ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەینەوە كە گواستنەوەی ژمارەیەك فەرمانبەری سەرۆكایەتی هەرێم بۆ وەزارەتەكان بەهۆكاری سیاسی بووبێت، بەڵگو بڕیارەكە بۆ گۆڕانكاریكردنە لەمیلاكی سەرۆكایەتی هەرێم كە زیادەیە.

زیاتر روون کراوەتەوە، گواستنەوەی راژەی ئەو فەرمانبەرانە بۆ ئەوەیە لە وەزارەت و دامەزراوەكانی تری حكوومەت سوود لە تواناكانیان وەربگیرێت نەك بابەتی سیاسی و بڕیاری گواستنەوەی راژەی ئەو فەرمانبەرانە لەچوارچێوەی رێكارێكی كارگێڕیدایەو بۆ رێكخستنەوەی هەیكەلیەتی سەرۆكایەتی هەرێم بووە نەك بابەتی سیاسی.

سەرۆكایەتی هەرێم داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن كردووە رەچاوی بنەماكانی راستگۆیی بكەن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانیان.

ئەو ڕوونكردنەوەیە لە كاتێكە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە بەشێك لە میدیاكان بڵاو كرایەوە ئەو فەرمانبەرانەی سەربەیەكێتین لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان گواستراونەتەوە بۆ وەزارەتەكان.



وشە - رامیار جەواد