هه‌رچه‌ند بڕیاربوو ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی سیاسی
یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانی سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم
كۆببێته‌وه، به‌ڵام بڕیاردرا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و دواخرا بۆ كاتێكی
تر.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌م 15ی ئایار، له‌تیف شێخ عومه‌ر گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به "وشه"ی
راگه‌یاند، هه‌رچه‌نده بڕیاربوو بۆ ته‌واوكاری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێ، مه‌كته‌بی
سیاسی یه‌كێتی ئه‌مڕۆ كۆببێته‌وه، به‌ڵام كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نادرێت و دواخرا.
زیاتر روونی دەکاتەوە، كۆبوونه‌وه‌كه بۆ
دیاریكردنی كاندیده‌كان بوو، به‌ڵام ئەمڕۆ ئەو کۆبوونەوەیە بەڕێوە ناچێت وهۆكاره‌كه‌شی
بۆ كاری حزبی گه‌رانده‌وه.
دوێنێ سێشه‌م مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی
ئه‌نجامدا بۆ دیاریكردنی كاندیده‌كانی بۆ حكومه‌تی نوێ، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا
نه‌توانرا هیچ كاندیدێك دیاری بكرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌ست "وشه" كه‌وتووه،
یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كێشه‌ی دیاریكردنی كاندیده‌كانی هه‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی
ژماره‌یه‌ك له كوڕه‌كانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی له لایه‌ن باوكیانه‌وه
كاندید كراون بۆ وه‌زاره‌ته‌كان و ئه‌وه‌ش كێشه و گرفتی له‌ناو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی
سیاسی دروست كردووه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی