حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا بڕیاری دا كاره دیپلۆماسییه‌كانى خۆى له عێراق رابگرێت و هێشتا له باره‌ى سهربازهكانیشى بڕیارى نه‌داوه.
به گوێره‌ى هه‌واڵێك كه له ئاژانسى رۆیته‌رز بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ى ئایار حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا بڕیارى دا كارى شانده دیپلۆماسییه‌كانى له عێراق رابگرێت.
وه‌ك ئاماژه‌ى بۆ كراوه، ئه‌م بڕیاره به هۆى خراپى بارودۆخى ته‌ناهى عێراقه‌وه ده‌ركراوه، هه‌ر چه‌نده سروشتى هه‌ڕه‌شه ته‌ناهییه‌كان روونكراوه‌ته‌وه.
رۆیته‌رز ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌یش كردووه تا ئێسته حكوومه‌تى هۆڵه‌ندا هیچ بڕیارێكى له‌سه‌ر سه‌ربازه‌كانى له عێراق نه‌داوه، كه ژماره‌یه‌كیان له هه‌رێمى كوردستانن.
به‌ر له هۆڵه‌ندایش هه‌ر یه‌كه له ئه‌ڵمانیا و ئه‌مه‌ریكا راگه‌یاندراوى خۆیان هه‌بوو سه‌باره‌ت هێزه و شانده دیپلۆماسییه‌كانیان له عێراق.
له‌وانه ئه‌ڵمانیا مه‌شقى سه‌ربازى هێزه عێراقییه‌كانى راگرت و دواتریش دووپاتى كرده‌وه كه ته‌نیا كارى سه‌ربازى ئه‌ڵمانییه‌كان له عێراق ده‌وه‌ستێت و به‌نیاز نیین ژماره‌ى دیپلۆماتكارانیان له عێراق كه‌م بكه‌نه‌وه.
دوێنێ عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى باسى له‌وه كرد، حكوومه‌ته‌كه‌ى هه‌وڵ ده‌دات نێرده‌ى دیپلۆماسى هه‌موو وڵاتان له ناو عێراق بپارێزێت.