سبەی باران دەبارێت

:: AM:10:30:16/05/2019 ‌
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، سبەی ئەگەری نمەباران لە سنووری پارێزگای دهۆك هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، ئەمڕۆ ئاسمان لە هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی 38 پلە دەبێت و نزمترینیش 20 پلە دەبێت.

بۆ سبەی هەینی كەشناسی ئاشكرای كردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرمی 39 پلە دەبێت و نزمترین پلەی گەرمی 21 دەبێت.

كەشناسی پێشبینی كردووە سبەی لە پارێزگای دهۆك ئاسمان بگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە درەنگانی شەو لە ناوچە شاخاوییەكان نمەباران ببارێت.

هەرێمی كوردستان بۆ ئەمساڵ بارانێكی زۆری لێ باریوە و لە هەندێك شوێن دوو هەزار ملم باران بووە.







وشە - رامیار جەواد