نرخی دۆلار و یۆرۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە و خاوەن نووسینگەیەكیش ئاشكرای دەكات پاوەن نرخی ناجێگیرە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی ئایار، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەنی نووسینگەی دراو گۆڕینەوەی نرخ بۆ "وشە" گوتی، دۆلار نرخەكەی كەمێك بەرز بووەتەوە، بەڵام ئەوەی زۆر نرخی بەرز بووەتەوە پاوەنە كە بۆ هەر 100 پاوەنێك جیاوای نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ 500 دیناری عێراقییە.
نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
100 دۆلاری ئەمەریكی: 120 هەزار و 125 دینار.
100 یۆرۆ: 134 هەزار و 950 دینار.
100 پاوەن: 156 هەزار و 250 دینار
100 لیرەی توركی: 20 هەزار دینار.
100 هەزار تمەن: هەشت هەزار دینار