پارتی له‌پێناو كوردستان سازشی له به‌شی خۆی كردووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌وره‌ترین هێزی كوردستانه و به ته‌نیا ٤٥ كورسیی په‌رله‌مانی كوردستانی هه‌یه، به‌ڵام له‌پێناو پاراستنی یه‌كڕیزی و ئارامیی كوردستان، له به‌رانبه‌ر یه‌كێتی و گۆڕان له حكوومه‌تدا بووه‌ته كه‌مینه.
وا بڕیاره كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆی ٢٤ پۆستی حكوومه‌ت، پارتی 10 وه‌زاره‌ت و یه‌كێتی و گۆڕانیش 11 وه‌زاره‌ت وه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ریش هه‌یه یه‌ك وه‌زاره‌ت زیاد بكرێت، یان پشكی پارتی بدرێت به پێكهاته‌ی توركمان یان مه‌سیحییه‌كان.
به‌پێی ئه‌و دابه‌شكارییه‌ی له ڕێككه‌وتنی نێوان لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كاندا پێی گه‌یشتوون، پارتی ڕێژه‌ی %41.6ی پۆسته‌كانی به ده‌سته‌وه ده‌بێت و یه‌كێتی و گۆڕانیش ڕێژه‌ی %45.8ی پۆسته‌كانیان لا ده‌بێت. هێڤیدار ئه‌حمه‌د په‌رله‌مانتاری پارتی له كوردستان ده‌ڵێ، ئه‌و ژماره و ڕێژانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كێ به دوای پۆست و كورسی و ئیمتیازه‌وه بووه.
هێڤیدار به"وشه"ی گوت، "پارتی كه سازشی كردووه له‌سه‌ر ماف و به‌ركه‌وته‌ی خۆی، هۆكاره‌كه‌ی ڕوونه، ئه‌ویش پاراستنی كوردستانه و ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یشه كێ له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان بڕیاری داوه و كێش بۆ ئامانجی پۆست هه‌وڵی داوه".
هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌رده‌وام پارتی به قۆرخكاری ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هێنانی ده‌نگێكی زۆر و حزبی براوه‌ی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی عێراق و كوردستان له هه‌ردوو هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار و 30ی ئه‌یلوولی 2018، به‌ڵام له‌پێناو یه‌كڕیزی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ و ئارامیی كوردستاندا پارتی سازشی كردووه.
ئه‌نوه‌ر نه‌جم چاودێری سیاسیی دیار و مامۆستای زانكۆی سلێمانی، ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه هه‌ر هێز و لایه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندیی میله‌ت بخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حزبی و كه‌سی، جا هه‌ر حزبێك بێت، سه‌ركه‌وتووه و ده‌رخه‌ری دڵسۆزییه‌تی بۆ كوردستان.
ئه‌و به"وشه"ـی راگه‌یاند، "ڕاسته واقیعێك هه‌یه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كوردستان به یه‌كه‌وه حكوومه‌ت دروست بكه‌ن، به‌ڵام خه‌می یه‌كگرتوویی كوردستان نه‌بووایه، پارتی به‌شی ئه‌وه كورسی هه‌بوو به ته‌نیا حكوومه‌ت دروست بكات و هه‌موو شتێك له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بێت".
له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا پارتی توانی ٤٥ كورسی به‌ده‌ست بێنێت، یه‌كێتی ٢١ كورسی و گۆڕان ١٢ كورسی.
موسڵیح غه‌فوور پسپۆڕی سیاسی ئاماژه‌ی به‌وه دا، پارتی هه‌ر له دروستبوونی شۆڕشه‌كانه‌وه تا كۆتا هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم، هیچ كاتێك به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و كوردستان نه‌خستووه، ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی پاراستنی كوردستان و به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندان ده‌ستكه‌وتی باڵا و گرنگ.
زیاتر گوتی، "هه‌ندێ لایه‌ن ئاماده‌ن له‌پێناو یه‌كلا نه‌كردنه‌وه‌ی كاندیدێك به‌هۆی كێشه‌ی ناوخۆییانه‌وه، پێكهێنانی حكوومه‌ت چه‌ندان مانگ دوابخه‌ن، به‌ڵام لای پارتی ئه‌وه نییه و هه‌ر بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و دانیشتووانه‌كه‌ی بێت، زۆر زوو ده‌درێت."
له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌شدا قسه‌ی تر هه‌یه و باس له‌وه ده‌كرێت پارتی به ته‌نیا هێشتا هه‌ر زۆرینه‌ی حكوومه‌ته، به‌ڵام به گۆڕان و یه‌كێتی ئه‌وكاته له پارتی زیاترن.
كۆسره‌ت یاسین كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه ڕاسته پارتی به به‌راورد به ڕێژه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه ده‌بێته كه‌متر، به‌ڵام خۆ یه‌كێتی و گۆڕان یه‌ك حزب نین، به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان جیان و پارتیش له هه‌ردووكیان زیاتره، ئه‌گه‌ر وه‌ك دوو حزبی جیا سه‌یریان بكه‌ین.
وا بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بێته هه‌ڵبژاردن و دوای ئه‌و پرۆسه‌یه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌تا شێخ حوسێن گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی-هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی به"وشه"ـی ڕاگه‌یاند، "پارتی حزبێكی خاوه‌ن به‌رنامه و پره‌نسیپی سیاسییه، به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و خاكه‌كه‌ی و هاووڵاتییانی له سه‌رووی هه‌موو شتێكی تره‌وه‌یه و هه‌ر بڕیارێكیش بدات له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت".
"پاراستنی كوردستان ئامانجه گه‌وره‌كه‌ی پارتییه، دوو پۆست كه‌متر یان زیاتر بۆ ئێمه جێی باس نییه". گوته‌بێژه‌كه وای گوت.
وشه/ سلێمانی- هه‌ستی كه‌مال