"كەروێشكە بێ دەموچاوەكە" ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی هونەر تۆمار كرد

:: PM:02:52:16/05/2019 ‌
خانەی خستنەڕووی كریستیز رای گەیاند كە پەیكەری كەروێشكەكە بێ دەموچاوەكەی هونەرمەند جیف كونز بە 91 ملیۆن دۆلار فرۆشرا، بەمەش ژمارەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی ئایار، پەیكەری كەروێشك كە جیف كونز هونەرمەندی ئەمەریكی ساڵی 1986 لە ئاسنی پۆڵا دروستی كردووە، بەرزییەكەی مەترێك و چوار سانتیمەترە و بە بەناوبانگترین كارە هونەرییەكانی سەدەی 20 دادەنرێت.

خانەی كرستیز بۆ خستنەڕووی ئاشكرا كە پەیكەرەكە لەوێ نمایش كرا، پێی وابوو نرخەكە بگاتە 70 ملیۆن دۆلار، بەڵام كاتێك نرخەكەی گەیشتە 91 ملیۆن و 100 هەزار دۆلار، ئەوا توانی ژمارەی پێوانەی بشكێنێت كە مانگی تشرینی دووەمی رابردوو تۆمار كرا، كاتێك پۆرترێتێكی هونەرمەند دەیڤید هوكنی نمایش كرا و نرخەكەی گەیشتە 90 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار.

تا ئێستە ناسنامەی كڕیاری پەیكەری كەروێشكەكە ئاشكرا نەبووە، بەڵام جیف كونز دەبێتە یەكێك لەو هورنەمەندانەی كە لە ژیاندا ماوە، تابلۆیەكی زۆرترین نرخ لەسەر ئاستی دنیا تۆمار بكات كە ساڵی 1986 یەكێك بوو لەو سێ پەیكەرەی دروستی كردن.


وشە - فه‌رمان سادق