ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە پێیەكاندا

:: PM:02:58:16/05/2019 ‌

ئەم ئازارە بەهەمانشێوەی ئەو ئازارەیە كە لەپڕ دەرزییەك دەچێت بە پێستدا زۆر كات بوونی ئەم ئازارە بۆ چەند ناڕێكی و نەخۆشییەك دەگەڕێتەوە لە لەشدا. ئەم ئازارە بەهۆی فشار خستنەسەر دەمارەكانەوە دروست دەبێت لە شوێنێكی دیاریكراودا و بۆ ماوەیەكی درێژ دەمێنێتەوە. ئەگەر بەردەوام بێت ئازارەكە رەنگە بۆ چەند گرفتێكی تر بگەڕێتەوە، لەم كاتەدا پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت یان بەپێ رێ بكە و راهێنانی سووك ئەنجام بدە تا هەست بە كەمبوونەوەی ئازارەكە دەكەیت، چەند هۆكارێك هەن كە دەبنە هۆی دروستبوونی ئەم ئازارە لە پێیەكاندا كە ئەمانەن.:

یەكەم: سكپڕی، زۆر كات لە قۆناغەكانی دووگیانیدا ئەم ئازارە دروست دەبێت، ئەمەش بەهۆی فشاری كۆرپەڵەیە لەسەر دەمارەكان و هەستكردن بە قورسبوونی لەش بەتایبەتی پێیەكان ئەگەر هەستت بەم ئازارە كرد لە پێیەكاندا ئەوە پێویستە راوێژ بە پزیشك بكرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست.

دووەم: بەكارهێنانی دەرمان، هەندێك دەرمان هەن كاریگەری لاوەكی لەسەر لەش دروست دەكەن بەتایبەتی دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە پێیەكاندا. بۆ نموونە ئەو دەرمانانەی كە بۆ بەرزی پەستانی خوێن و گرفتەكانی دڵ، شێرپەنجە بەكار دەهێنرێت، بۆیە پێویستە لەم كاتەدا سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ئەوەی كاریگەرییە لاوەكییەكانی ئەو دەرمانانە كەم بكرێتەوە لەسەر لەش.

سێیەم: كەمی ڤیتامین بی، ڤیتامین بی گرنگە بۆ تەندروستی دەمارەكان، بۆیە كەمی ئەم ڤیتامینە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرفت لە دەمارەكاندا، بۆیە باشتر وایە لە رێی بەهێزكەرەوە بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی دەمارەكان بەدروستی كارەكانیان ئەنجام بدەن یان ئەو خۆراكانە بخۆ كە ڤیتامین بی تێدایە.

چوارەم: نەخۆشیی بەرگری دژەبەخۆ، بەپێی دەسەڵاتی تەندروستی زیاتر لە 100 جۆری نەخۆشی بەرگری دژەبەخۆ هەیە. روو دەدات كاتێك سیستمی بەرگری لەش دەست دەكات بە پەلاماردانی شانە و خانەكان بەبێ دروستبوونی ئازار لە لەشدا. بەڵام هەندێك نەخۆشی بەرگری دژبەخۆ هەیە كە بە ئازاری پێیەكان دەردەكەوێت باوترین جۆری نەخۆشی وەك نەخۆش ی گورگە، هەوكردنی جومگەی رۆماتیزمی، چەند نەخۆشییەكی تر.

پێنجەم: هەوكردن، زۆر جۆری جیاوازی هەوكردن هەیە كە دەبنە هۆی دروستبوونی ئازار لە پێیەكاندا وەك هەوكردنی جگەر و سی، نەخۆشییەكانی زراو، ئایدز، ئەم جۆرە هەوكردانە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە دەمارەكان، بەم شێوەیە ئازار لە پێیەكاندا دروست دەبێت چەندان نیشانەی تر بەدوایی خۆیدا دەهێنێت كە بەئاسانی هەستی پێ دەكرێت.




وشە - ئاوات ئازاد