ڕۆژنامه‌ی "گاردیان"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی داوه، فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی باڵای ئێران، له ماوه‌ی ڕابردوو له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی سه‌رجه‌م گرووپه میلشیاكانی عێراق كه سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانن له به‌غدا كۆبووه‌ته‌وه و داوای لێ كردوون و ئاماده بن بۆ جه‌نگ.
ڕۆژنامه‌كه له زاری سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه باڵاكانه‌وه دووپاتی كردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی ئێران " فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌ی قودس لیوا قاسم سوله‌یمانی " بووه، پێش سێ هه‌فته له به‌غدا له‌گه‌ڵ ته‌واوی فه‌رمانده‌ی گرووپه جیا جیاكانی حه‌شدی شه‌عبی كۆ بووه‌ته‌وه و داوای لێ كردوون و خۆیان به ته‌واوی بۆ جه‌نگ ئاماده بكه‌ن، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه ورده ورده گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران ڕووی له زیادبوونه.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا و باڵوێزخانه‌ی ئه‌و وڵاته و ته‌نانه‌ت به‌ریتانیا و وڵاتانی تری ئه‌وروپایش به وردی ئاگاداری ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه و گفتوگۆكانی ناو كۆبوونه‌وه‌كه‌ن، بۆ هه‌نگاوی به په‌له‌یان گرته‌به‌ر بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كارمه‌نده دیپلۆماسییه‌كانیان و ڕێوشوێنی تایبه‌ت و تۆكمه‌تری ته‌ناهی.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كان كه ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌ییان ده‌ربڕیوه و دووپاتیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پێویسته به‌رپرسانی بیانی له عێراق بكرێنه ئامانج.