ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیای فیدرال له گوته‌یه‌كی له‌به‌رده‌م فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و به‌رپرسانی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان و دروستكردنی چه‌ك دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و چه‌كه لیزه‌رییه‌ی كه به‌رهه‌ممان هێناوه، مه‌ترسیدارترین و باشترین چه‌كی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ده‌بێ.
له به‌رده‌وامی قسه‌كانی سه‌رۆكی ڕووسیا هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه پێویسته هه‌موو هه‌وڵ و تواناكان یه‌ك بخه‌ین و به‌رده‌وام بین له دروستكردنی چه‌كی لیزه‌ری و په‌ره به‌و بواره بده‌ین.
ئاشكراكردنی ئه‌و چه‌كه نوێیه‌ی
ڕووسیا له كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو پوتین سه‌ردانی كارگه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی جه‌نگی تو 95ی كرد له شاری كازان، كه له‌وێ جیا له‌و فڕۆكه‌ی تو 95، فڕۆكه‌ی جه‌نگی تر له جۆری تو 160 و تو 2 و می 38 تی و تو 214 به‌رهه‌م ده‌هێنرێن.
دواتر پوتین سه‌ردانی شاری ئاختوبنسكی له هه‌رێمی ئستراخان كرد و له‌وێ دووپاتی كرده‌وه، كه به 76 فڕۆكه‌ی جه‌نگی نوێ له نه‌وه‌ی پێنجه‌می فڕۆكه‌ی سو 57 هێزی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی پڕ چه‌ك ده‌كات و خۆیشی یه‌كێك له فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی تاقیكرده‌وه، كه له‌و كاته‌دا شه‌ش فڕۆكه‌ی جه‌نگی یاوه‌رییان ده‌كرد.