لیستی مووچەی سبەی ڕاگەیەنرا

بڕیارە سبەی مووچەی پێنج وەزارەت و سەرجەم دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەكان  دابەش بكرێت و لەو هەفتەیەش كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی ئایار، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە یەكێك لە گەنجیینەكان بە "وشە" دراوە تێیدا هاتووە، رۆژی یەكشەم مووچەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دابەش دەكرێت.

لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی یەكشەم مووچەی دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەستپاكی و ژینگە و دەستەی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و دەزگای مین و كۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابەش دەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش كرد كە ڕۆژی پێنجشەم كۆتایی دێت بە دابەشكردنی مووچە بۆ مانگی شوبات و  دوای جەژن دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكاتەوە.

هەرێمی كوردستان بەپێی‌ ڕێككەوتنێكی لەگەڵ عێراق مانگانە بڕی 522 ملیار دینار لە حكوومەتی عێراق وەردەگرێت و لەگەڵ فرۆشتنی نەوتەكەی مووچەی فەرمانبەرانی دابەش دەكات.



وشە - رامیار جەواد


PM:12:03:18/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 2865 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌