پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە هەولێر ڕووخا

بەیانی ئەمڕۆ پێشانگایەكی ئۆتۆمبێل لە شاری هەولێر دەڕووخێت و بەو هۆیەوە ژمارەیەكی زۆری ئۆتۆمبێل زیانی بەردەكەوێت.

ئەمڕۆ شەموو 18ـی ئایار، شێروان سابیر هاووڵاتییەكی گەڕەكی فەرمانبەرانی شاری هەولێرە بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، ئەو پێشانگایەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە گەڕەكی فەرمانبەران كرابووەوە، ئەمڕۆ ڕووخا.

ئەو هاووڵاتییە گوتی، هۆكاری ڕووخانی پێشانگاكە بەهۆی دروستكردنی باڵەخانەیەك بوو لە تەنیشتی كە شوێنەكەی قووڵ كراوە تا ژێرزەوینی بۆ دروست بكرێت، هەروەها چەند ئۆتۆمبێلێكی گرانبەها ئەو پێشانگایە كەوتووە ژێری.

لەبارەی بوونی زیانی مرۆیی ئاشكرای كرد، تا ئێستە ئەوەی ئێمە لە نزیك شوێنەكەین هیچ زیانێكی مرۆیی نەبووە و تەنیا سەقف و لادیوارێكی پێشانگاكە ڕووخاوە.

ساڵی ڕابردووش پێشانگایەكی تر لەو شێوەیە لە شاری هەولێر ڕووخا و بەو هۆیەوە زیانێكی زۆری مادی بەر ئۆتۆمبێلەكانی ئەو پێشانگایە كەوت.




وشە - رامیار جەواد


PM:02:04:18/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 8376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌