سارا ته‌ڵایی له‌دایكبووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژیی، ماوه‌ی 15 ساڵه له بواره‌كانی موزیك و نه‌خشاندن و گرافیك و شیعر كار ده‌كات. وه‌ك خۆی باسی ده‌كات "توانیویه‌تی وه‌ك ژنێكی چالاك و ئه‌كادیمی له به‌شه جیاوازه‌كانی هونه‌ر و رۆشنبیری‌دا ڕۆڵی به‌رچاوی هه‌بێت". سارا تا ئێسته له 64 پێشانگه‌ی شێوه‌كاریدا به‌شداری كردووه و 25 كار و چالاكی تایبه‌تیشی ئه‌نجام داوه.
سارا ته‌ڵایی وه‌ك خۆی به "وشه" ده‌ڵێ، من نه‌خشێنه‌ر و گرافیكست و شاعیر و ژه‌نیارم، به‌رده‌وام توانیومه وه‌ك چالاكێكی مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمی له به‌شه جیاوازه‌كانی هونه‌ردا ڕۆڵی به‌رچاوم هه‌بێ بۆ خزمه‌تكردنی هونه‌ر و كولتووری هاوچه‌رخی وڵاته‌كه‌م، ماوه‌ی 24 ساڵ له ته‌مه‌نم له ئێران خه‌ریكی خوێندن و زانست بووم، 15 ساڵیشه به فه‌رمی كاری هونه‌ری ده‌كه‌م و ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژیم.
ئه‌و تا ئێسته له 64 پێشانگه‌ی شێوه‌كاری و هونه‌ری به‌شدار بووه كه 25 دانه‌ی تایبه‌ت بوونه به‌خۆی. له ئێران وه‌ك هونه‌رمه‌ندێكی خاوه‌ن ستایل و ئه‌زموون ناسراوه، خاوه‌نی ته‌كنیك و شێوازی "ئابستراكی جادوویی"یه كه ساڵی 2016 له ئه‌رشیڤی هونه‌ره به‌رچاوه‌كانی هونه‌رمه‌ندانی خاوه‌ن شێواز و ستایل له به‌شی نه‌خشاندندا، له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران له ماڵی هونه‌رمه‌ندانی تاران تۆمار كراوه، هه‌روه‌ها خاوه‌نی پله‌ی چواری هونه‌ری له به‌شی هونه‌ری نه‌خشاندنه له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی "جیهان" كه خاوه‌نی چه‌ند به‌شی جیاوازی هونه‌رییه وه‌ك هونه‌ری نه‌خشاندن، په‌یكه‌رسازی، گرافیك، قهوارهسازی، بازاڕی هونه‌ری "ماركتینگ"، كه وه‌ك مامۆستایه‌كی نه‌خشێنه‌ر وانه‌ی هونه‌ری ده‌ڵێته‌وه و ڕێكخه‌ری پڕۆگرام و كاره هونه‌رییه‌كانی ناو سه‌نته‌ره.
به‌گشتی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا هونه‌ر تا ئێسته نه‌یتوانیوه ببێته سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ بژێوی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان. سارا گوتی "هیچ هه‌لومه‌رجێك نه‌ڕه‌خساوه بۆ په‌ره‌پێدان و چاپ و فرۆشی به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی هونه‌رمه‌ندان، له كاتێكدا له وڵاتان به‌رهه‌می هونه‌ری بووه‌ته پێناسه‌ی فه‌رهه‌نگ و داونه‌ریتی ئه‌و وڵاتانه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به هۆی بایه‌خنه‌دان و له‌به‌رچاو نه‌گرتنی به‌رهه‌م و هونه‌ری هونه‌رمه‌ندان له كوردستان، دۆخێكی باش بۆ ڕۆشنبیریی نییه و هونه‌ر و قه‌ڵه‌م خه‌ریكه به‌ره‌و خنكاندن ده‌چن و هونه‌رمه‌ندانیش ڕۆژ به ڕۆژ ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه.
بۆ چاره‌ی ئه‌م دۆخه ته‌ڵایی به پێویستی ده‌زانێ میدیا ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بێت و هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری كوردستان هاوكاری هونه‌رمه‌ندان بێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا هونه‌ر تا چه‌ند ده‌توانێ ببێت به پیشه بۆ هونه‌رمه‌ند؟ سارا روونی كرده‌وه "ئه‌گه‌ر هونه‌ر لای من پیشه بووایه، ده‌وامم نه‌ده‌كرد و هه‌موو ته‌مه‌نم له‌سه‌ر ئه‌و هونه‌ره دانه‌ده‌نا، واته خولیایه‌كه مرۆڤ له پیشه‌ی خۆیدا خۆڕاگر و به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ری تا مردن. هه‌موو زانستێك پێش ئه‌كادیمیبوون خۆڕسكه و له كانگه‌ی بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێ، هونه‌ریش یه‌كێكه له‌م خولیایانه و له پشت ده‌رگه داخراوه‌كانی بیر و هزری مرۆڤ سه‌رچاوه ده‌گرێ و ده‌پشكوێت".
"به‌ڵام مرۆڤ به پێوه‌ری بینینی هه‌ر ژینگه و كه‌ره‌سته و كه‌لوپه‌لێك و هه‌ست پێكردنی سروشتی ئاده‌میزاد، كۆمه‌ڵێك سروش و بیرۆكه دێنه ئاراوه كه ئه‌وانه به‌پێی خولیا پێویستی به‌وه‌یه به كرده‌وه‌ی ئه‌زموونی، ببنه هۆی گه‌ڵاڵه‌بوونی داهێنانێكی جوان و نوێ و ده‌رئه‌نجامێكی باش و به سوودی هه‌بێ بۆ خۆمان و ژیانی مرۆڤ" ته‌ڵایی وای گوت.
ئاماژه‌ی دا، بژارده‌ی ئه‌م ئه‌زموونانه‌ی كه زۆر زانستین پێی ده‌گوترێ شێوازی ئه‌كادیمی یا زانستی، واته پێویسته فێرخواز به شێوازێكی زانستی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بژارده‌ی ئه‌م ئه‌زموون و داڕشتنانه بكاته سه‌رچاوه بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی كورتخایه‌ن. بۆیه به پێویستی ده‌زانێ ته‌نانه‌ت هونه‌ریش كه یه‌كێكه له زانسته گرینگه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی بیری مرۆڤ، به شێوازێكی ئه‌كادیمی و زانستیی فێر بكرێن.
ته‌ڵایی باس له ژنانی چه‌وساوه و دوور له كۆمه‌ڵگه و زانست ده‌كات و پێی وایه، ده‌بێ پێداچوونه‌وه بۆ خۆیان بكه‌ن له‌سه‌ر مانای ژیان و هه‌وڵ بده‌ن ده‌نگ و ڕه‌نگ و ماف و هه‌سته دزراوه‌كه‌یان بدۆزنه‌وه و وه‌ك مرۆڤێكی سه‌ربه‌ست، شانبه‌شانی بنه‌ماڵه و جوانییه‌كانی كۆمه‌ڵگه هێز و توانای خۆیان به‌شێوه‌ی ئازایانه و لێهاتووانه بنوێنن، چونكه هه‌موو كارێك سه‌ختی و كێشه‌ی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به‌ڵام حه‌ز و خولیا و باوه‌ڕ به‌خۆبوون، گرێكان ده‌كاته‌وه و به‌ربه‌سته‌كان لا ده‌دات و ڕزگاریان ده‌كات.
وشه/راپۆرتی شادان به‌كر