چه‌ندان جۆری خۆراك هه‌ن كه رۆژانه بۆ خواردن به‌كاریان دێنین، سوودی ته‌ندروستیی زۆریان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ندێك جار پێویسته وریای زیانه‌كانیان بین.
پێگه‌ی "
ئیلاف" له هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی داوه كه ئه‌گه‌ر وریا نه‌بین، ره‌نگه ئه‌و جۆره خۆراكانه هه‌ندێك جار ژه‌هراوی ببن و مرۆڤ به‌ره‌و مردن ببه‌ن.
گێلاس میوه‌یه‌كی زۆر خۆشه و به‌رده‌وام به‌كار ده‌هێنرێت، به‌ڵام ده‌بێ وریای ناوكه‌كانی بین كه ماده‌ی سیانید هایدرۆجینی ژه‌هراویی تێدایه و بۆ جه‌سته مه‌ترسیی هه‌یه و گورچیله‌كان لاواز ده‌كات. ئه‌گه‌ر زۆر بخورێت، مه‌ترسیی مردنی هه‌یه.
سێ‌و كه زۆر پێویسته رۆژانه بخورێت، به‌ڵام به‌هه‌مانشێوه ده‌بێ وریای ناوكه‌كانی بین كه ماده‌ی سیانیدی ژه‌هراویی تێدایه. به‌هه‌مانشێوه ئه‌گه‌ر زۆر بخورێت، مه‌ترسیی مردنی هه‌یه.
كوارگ خواردنێكی زۆر خۆشه و له كوردستان به‌رده‌وام ده‌خورێت، به‌ڵام ده‌بێ وریای جۆره‌كانی بین كه تێیاندا هه‌یه جگه‌ر تووشی نه‌خۆشیی مه‌ترسیدار ده‌كاته‌وه. ئه‌ویش مه‌ترسیی مردنی هه‌یه
له‌ناو ماڵان‌دا رۆژانه په‌تاته ده‌خورێت و یه‌كێكه له خواردنه زۆر باش و ته‌ندروسته‌كان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ره‌نگی به‌ره‌و سه‌وز گۆڕا، ده‌بێ وریای بین و گومانی زۆر هه‌یه ژه‌هراوی بووبێت. له‌وكاته‌دا مرۆڤ تووشی سكچوون ده‌كات و ره‌نگه به‌ره‌و مردنی به‌رێت.
باده‌م ته‌ندروستترین خواردنه كه زۆر پێویسته مرۆڤ رۆژانه چه‌ند دانه‌یه‌ك بخوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد باده‌مه‌كه تاڵه، ده‌بێ خۆتی لێ بپارێزی چونكه ژه‌هراوی بووه و هه‌ڵگری ماده‌ی سیانیدی بكوژه.