كۆمپانیای هواوی له نوێترین به‌رهه‌مدا مۆبایلێكی تازه‌ی خسته بازاڕه‌وه كه تێیدا دیزاینێكی جوان و سیسته‌مێكی به‌هێزی به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای هواوی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای هواوی بۆ ناوه‌ڕاسته‌كانی مانگی ئایار، یه‌كێك له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی خۆی به‌ناوی "Y9 Prime"ه‌وه خسته بازاڕه‌كانه‌وه كه دیزاینێكی جوانی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیسته‌مێكی خێرا و به‌هێز كه خاوبوونه‌وه و جامبوونی نییه.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه ده‌ڵێ، مۆبایله نوێكه‌ی هواوی پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 735 هێرتز، جگه له‌وه‌یش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.59 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2160 پیكسڵه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه چوار گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگابایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات تا 128 گێگابایت و ده‌توانی میمۆری ده‌ره‌كیشی بۆ دانێیت.
كۆمپانیای هواوی چینی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا كه له ساڵی 1987 له‌سه‌ر ده‌ستی "ڕێن ژێگ فێی" دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له باشترین كۆمپانیاكانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجیای به‌هێز، ئه‌و كۆمپانیایه نزیكه‌ی 170 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له دنیادا كه نزیكه‌ی 76 هه‌زاریان ئه‌ندازیاری شاره‌زان له بواری ته‌كنه‌لۆجیادا.