نه‌سرین حوسێن ساڵح ناسراو به "نه‌سرین ته‌نیا" له باوكێكی سلێمانی و دایكێكی سه‌قزی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه، هه‌ر له‌وێ خوێندنی له بواری ئه‌ده‌بیات ته‌واو كردووه و 23 ساڵه شیعر ده‌نووسێت. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئه‌وه ده‌خاته ڕوو كه نه‌ك هه‌ر ژن، به‌ڵكو زۆربه‌ی شاعیران له ڕێی عه‌شق و شكستی عه‌شقه‌وه بوونه‌ته شاعیر.
چه‌ند ساڵه شیعر ده‌نووسی؟
ماوه‌ی 23 ساڵه شیعر ده‌نووسم و له ساڵی 2013 به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه و ناساندنی شیعره‌كانم هاتوومه‌ته كوردستان و توانیومه نامیلكه‌یه‌ك به‌ناوی "ڕووان له لاپاڵی غوربه‌ته‌وه" چاپ و بڵاو بكه‌مه‌وه، ئێسته‌یش سه‌رقاڵی به‌رهه‌مێكی شیعری ترم. هه‌روه‌ها چه‌ندان جار له سلێمانی و هه‌ولێر و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌شداری كۆڕی شیعریم كردووه و چه‌ندان خه‌ڵات و ڕێزلێنانیان پی به‌خشیوم.
شیعره‌كانت گوزارشت له چی ده‌كه‌ن؟
كه‌سێ كه هه‌ست و ئیلهامی نووسینی هه‌بێ جیا له شكست و خۆشه‌ویستی و عه‌شقی خۆی، پێنووسه‌كه‌ی گوزارشت له ئازاره‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌كات و ده‌بێته موڵكی میله‌تێك، ده‌توانم بڵێم شیعره‌كانی من گوزارشتێكه له سته‌م و ئازاره‌كانی خۆم و كۆمه‌ڵگه‌كه‌م، ده‌ربڕین و هه‌وڵی من له نووسینه‌كانمدا بۆ ژنان ئه‌وه‌یه وه‌ك ژنێك بنووسم و شانازی به ژنبوونمه‌وه بكه‌م، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی كولتوور و په‌روه‌رده‌ی پیاوسالاری و له‌به‌ر عه‌یبه و قسه و قسه‌ڵۆك، ژنانی كوردستان ناتوانن هه‌ست و سۆزی ژنانه‌یان ده‌ربڕن و خۆیان له كۆتوبه‌ند و جه‌هاله‌ت ڕزگار بكه‌ن.
هه‌میشه گوتوومه و ده‌ڵێم منی ژن و منی مرۆڤ ئه‌گه‌ر خۆم مافی خۆم نه‌زانم و بۆ به‌ده‌ستهێنانی له به‌رانبه‌ری كێشه‌كاندا به سه‌ربه‌رزی و ده‌نگێكی دلێره‌وه نه‌وه‌ستم، هیچ كه‌سێك ناتوانێ به‌رگریم لێ بكات و مافم پێ بدات.
عه‌شق تا چه‌ند ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه به‌سه‌ر نووسینه‌كانته‌وه؟
نه‌ك هه‌ر ژن، به‌ڵكو زۆربه‌ی شاعیره‌كان له عه‌شق و شكستی عه‌شقه‌وه بوونه‌ته شاعیر، كاریگه‌ری ئه‌و شكست و عه‌شقه قووڵه‌یش من و پێنووس و نووسینه‌كانمی كردووه‌ته پاڵه‌وانی هه‌ست و هه‌ڵبه‌سته‌كانم، زۆرجار كه به قووڵی له كۆمه‌ڵگه و مرۆڤه‌كانی ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ڕوانم و گوێڕایه‌ڵیان ده‌بم كه چۆن باسی خۆشه‌ویستی و عه‌شق ده‌كه‌ن، له‌به‌ر خۆمه‌وه خه‌مێكی قووڵ و پێكه‌نینێكی كاتی ده‌مگرێ، له‌به‌رئه‌وه هیچ له عه‌شق و پیرۆزی وشه‌ی عه‌شق نازانن و لێی تێنه‌گه‌یشتوون، هه‌موو شته‌كان وه‌ك چێشتی مجێو‌ر تێكه‌ڵ بوون.
"عه‌شق تاكه، دووباره نابێته‌وه، كه‌س جێی ناگرێته‌وه، له‌بیر ناكرێ، ئازارت نادا، له خۆی ده‌بوورێ بۆ مه‌عشووق، پاك و بێگه‌رده و ناتژاكێنێ" خۆشه‌ویستی بۆ هه‌موو كه‌س هه‌یه، هه‌ر كه‌سێك ده‌توانێ چه‌ندان كه‌سی خۆش بووێت و ڕێزی بگرێت.
ئه‌و عه‌شقه‌ی كه تۆ و نووسینه‌كانتی كرد به پاڵه‌وانی هه‌ست و هه‌ڵبه‌سته‌كان، پێی گه‌یشتی؟
من به عه‌شقه‌كه‌م نه‌گه‌یشتووم، به‌ڵام 35 ساڵه له‌ناو ڕۆح و خوێن و ده‌ماره‌كانمدا ده‌گه‌ڕێ و ناهێڵێ كه‌س جێی بگرێت و یاریی به هه‌ستم بكات و ده‌بێته ئیلهامی شیعرم، به‌داخه‌وه له‌م سه‌رده‌مه‌دا عه‌شق نه‌ماوه، ئه‌وه‌ی من به‌دی ده‌كه‌م نه عه‌شق و نه خۆشه‌ویستییه، به‌ڵكو بۆ مه‌به‌ستی هه‌وه‌س و چێژه.
جوانترین وشه لای تۆ چییه؟
جوانترین و به‌رزترین وشه لای من "عه‌شق"ـه، ئه‌و عه‌شقه ده‌توانێ دایك، باوك، منداڵ و برا و خوشك، نیشتمان، هاوڕێ یا مه‌عشووقت بێت. نووسینه‌كانی من ئیلهامێكه له ڕۆح و چركه‌ساته‌كانی ته‌نیایی خۆم.
له شیعره‌كانت له چ رێبازێكی ئه‌ده‌بییه‌وه نزیكی؟
ستایلی من له نووسیندا زیاتر كلاسیكه، به‌ڵام شیعری ئازاد و هایكۆیش ده‌نووسم، هه‌روه‌ها ڕۆمانسیبوونی وشه‌كان ده‌كه‌وێته سه‌ر هه‌ست و ده‌ربڕینی نووسه‌ر و جوانكاری دوایی داڕشتن، به‌ڵێ به‌داخه‌وه زۆربه‌ی شاعیرانی پیاو شیعریان كردووه به حه‌ره‌مسه‌راكانی حاكمی كۆن و حۆرییه‌كانی باغی به‌هه‌شت، به شانازییه‌وه دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه هه‌ڵبه‌سته‌كانی من ئیلهامێكه له ڕۆحی ته‌نیا و پاكی خۆم به‌بێ هه‌وه‌س و سه‌رنجڕاكێشانی ڕه‌گه‌زی به‌رانبه‌ر، هیچ كاتێ به‌و مه‌به‌سته شیعرم نه‌نووسیوه و ناشینووسم.
وه‌ك ژنێك په‌یامت بۆ ژنانی تر چییه؟
په‌یامم بۆ ئه‌و ژنانه‌ی بێكارن و له ماڵه‌وه دانیشتوون ئه‌وه‌یه، هه‌ر مرۆڤێك توانا و ده‌ستڕه‌نگینیه‌كی هه‌یه، ده‌بێ به بێ ترس و دوودڵی و دوور له عه‌یبه و قسه‌ی كۆمه‌ڵگه و داونه‌ریت و په‌روه‌رده‌ی سه‌قه‌تی پیاوسالاری، به‌هره‌كه‌ی خۆی په‌ره پێ بدات و هه‌نگاو هه‌نگاو به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن و لووتكه بڕوات و خۆی و به‌هره‌كه‌ی له پێشدا به كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی دوایش به دنیا بناسێنێت.
ئازایه‌تی ژنانی كورد له كۆنه‌وه به ناوبانگ بووه، ئێمه ده‌بێ كولتووری خۆمان و ئه‌سته‌میی ژنانی كورد كه له ده‌ورانی جه‌هاله‌تدا شێرانه له به‌رانبه‌ری سته‌م و داونه‌ریته‌كاندا وه‌ستان و به سه‌ربه‌رزی ژیان، له به‌رچاو بگرین و ڕێچكه‌یان به‌ر نه‌ده‌ین تا ناوی زه‌عیفه له‌سه‌ر زمان بسڕینه‌وه، هیوادارم ئه‌و ژنانه‌ی له هه‌ر شوێنێكدا خاوه‌نكارن و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه، له خۆبایی نه‌بن و كه‌س به ژێر ده‌سته‌ی خۆیان سه‌یر نه‌كه‌ن و مرۆڤانه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، به‌داخه‌وه من هه‌میشه گوتوومه له پشت فرمێسكی هه‌ر ژنێكه‌وه ژنێكی تر تاوانباره و له پشت ماڵوێرانی هه‌ر ژنێكه‌وه ژنێكی تر ده‌ستی هه‌یه.
وه‌ك ژنێكی سته‌ملێكراوی ئه‌و وڵاته تكام ئه‌وه‌یه با هه‌موومان پشت به پشت و ده‌ست له‌ناوده‌ستی یه‌ك بێ پۆزلێدان و خۆ به زلزانین هاوكار و خه‌مخۆری یه‌ك بین، هه‌ریه‌كه‌مان له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه یارمه‌تیده‌ری یه‌كتر بین و ببین به نموونه‌ی ژنانی كوردستان، وه‌رن با ڕێپیشانده‌ری یه‌ك بین نه‌ك ماڵوێرانكه‌ری ژیانی هاوڕه‌گه‌زه‌كانمان.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال