له به‌رده‌وامى و كردنه‌وه‌ى پێشانگه هونه‌رییه‌كانى شێوه‌كار دڵشاد كوێستانى، له فڕه‌نسا پێشانگه‌یه‌كى هونه‌رى ده‌كاته‌وه و تێیدا سروشتى جوانى كوردستان نمایش ده‌كات.
له‌وباره‌یه‌وه ناوبراو به"وشه"ى راگه‌یاند: تازه‌ترین پێشانگه‌ى تایبه‌تیم له فڕه‌نسا له شارى chatillon sur siene ده‌كه‌مه‌وه به‌ناوى گه‌شتێك بۆ كوردستان، تایبه‌ته به‌سروشتى جوانى كوردستان و تێیدا جوانى كوردستان پیشانى فڕه‌نسا ده‌ده‌م، تابلۆكان له‌و پێشانگه‌یه‌دا 31 تابلۆن و ده‌یان رۆژنامه و گۆڤارى فڕه‌نسى و عه‌ره‌بی به‌شدارن له‌و پێشانگه‌یه‌م .
ئاماژه‌ی دا، ئه‌و پێشانگه‌یه دوێنێ شه‌موو كرایه‌وه و تا رۆژی 16/1 به‌رده‌وام ده‌بێت. گه‌له‌رى art et o'r له فڕه‌نسا، دووه‌م جاره پێشانگه‌م بۆ ده‌كاته‌وه .
هه‌روه‌ها گوتی، له ماوه‌ى 16 ساڵدا نزیكه‌ى 65 پێشانگه‌ى تایبه‌ت و هاوبه‌شم كردووه‌ته‌وه له نزیكه‌ى 30 شارى فڕه‌نسا، هه‌روه‌ها له هه‌ریه‌ك له وڵاتانى ژاپۆن و كۆریاى باشوور و توركیا و یۆنان و به‌لجیكا و ئیسپانیا و دوبه‌ى و له‌نده‌ن و لۆكسمبۆرگ پێشانگه‌م كردووه‌ته‌وه و شه‌ش خه‌ڵاتم پێ به‌خشراوه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى