دوای ده‌ركردنی بڕیاری دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆل له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنی توركیا، دۆخی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت، زۆرێك له‌و بڕوایه‌دان كه توركیا به‌ره‌و دۆخێك ده‌بات، كه به خاڵی به‌ریه‌ككه‌وتن ناوده‌برێ، خه‌ڵكی توركیا یان قبووڵی ئه‌و سیسته‌مه فه‌رمانڕه‌واییه ده‌كه‌ن، كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بناغه‌ی داناوه، یان به ته‌واوی ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه و توركیا به‌ره‌و گۆڕانكاری گه‌وره هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه هه‌ڵبژاردنه‌كه به چاره‌نووس و داهاتووی توركیا ده‌به‌ستنه‌وه.
سینان ئۆلجن نووسه‌ر و توێژه‌ری توركیا له وتارێكی له ڕۆژنامه‌ی
گاردیانی به‌ریتانی به وردی باس له دۆخه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، هه‌ڵبژاردنی 31ی ئادار/مارسی ڕابردوو به وردی ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه خه‌ڵكی توركیا به گشتی و شاره گه‌وره و ستراتیجییه‌كان به تایبه‌تی قبووڵی ئه‌و سیسته‌مه ناكه‌ن كه ئه‌ردۆغان ڕه‌نگڕێژی كردووه، بۆیه ده‌نگ و پێگه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ڕووی له لاوازی كرد و چه‌ندان گه‌وره شاری دۆڕاند، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبۆلیش قبووڵكرا و ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ وه‌ك شاره‌داری گه‌وره‌ی ئیسته‌نبۆل ده‌ست به‌كاربوو، به‌ڵام دواتر دۆخه‌كه به ته‌واوی پێچه‌وانه بووه‌وه و تانه‌یه‌كی ئاكپارتی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ئێسته‌یش بڕیار دراوه، دووباره هه‌ڵبژاردن له ئیسته‌نبۆل ساز بكرێته‌وه.
به بڕوای ئه‌و نووسه‌ره شكستی ئاكپارتی له هه‌موو شوێنێك هێنده‌ی ئیسته‌نبۆل مایه‌ی خه‌م و نیگه‌رانی ئه‌ردۆغان نه‌بووه، چونكه له ئیسته‌نبۆل سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كاندیدی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆل بوو، كه‌چی به‌رانبه‌ر كاندیدی ئۆپزۆسیۆن ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆ دۆڕاندی، بۆیه ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌ی توند له ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌گرن و تۆمه‌تباری ده‌كه‌ن، به‌وه‌ی چووه‌ته ژێر باری لایه‌نێكی سیاسی و بۆ ویست و مه‌به‌ستی ئه‌وان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئیسته‌نبۆلی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و دووباره هه‌ڵبژاردن له 23ی حوزه‌یران/یۆنیۆ ئه‌نجام ده‌داته‌وه.
گرفته‌كه لێره‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ده‌نگدانی ئیسته‌نبۆل ساخته‌كاری تێدا كراوه، بۆچی ته‌نیا ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی گه‌وره‌ی ئیسته‌نبۆل ده‌كرێته‌وه و ته‌نیا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئیمامئۆغلۆ هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، له كاتێكدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆل، سه‌رۆكی شاره‌وانییه بچووكه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی ئیسته‌نبۆلیش هه‌ڵبژێردراون، به‌ڵام ئه‌وان هیچیان هه‌ڵنه‌وه‌شێنرانه‌وه، له كاتێكدا هه‌مان ڕۆژ و هه‌مان خه‌ڵكن كه چوونه‌ته سه‌ر سندووقی ده‌نگدان، ئه‌مه به ته‌واوی نیشانه‌ی پرسیاری دروست كردووه و گومانی خستووه‌ته سه‌ر پرۆسه‌كه و به ته‌واوی بڕیاره‌كانی به‌ستووه‌ته‌وه به به‌رژه‌وه‌ندی سیاسییه‌وه، بۆیه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن نایانه ژێر باری ئه‌و داوایه و به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵی ناكه‌ن.
هه‌ردوو به‌ره خۆیان به سته‌ملێكراو پێشان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێ زیاتر سۆزی خه‌ڵك بۆخۆیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به تایبه‌ت پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به گوتنه‌وه‌ی سته‌ممان لێكراوه و ده‌بێ حه‌ق بگه‌ڕێنینه‌وه، ده‌یه‌وێ وا له خه‌ڵك بكات تا هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و به فره‌وانی به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ به ئاكپارتی بده‌ن، له هه‌مان كاتیش به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن به‌هه‌مانشێوه، ئه‌نجوومه‌نی باڵای هه‌ڵبژاردن و پارتی ده‌سه‌ڵاتدار تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردن بردوویانه‌ته‌وه، كه چی به زۆر و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ ئه‌مجاره به ساخته‌كاری و به سته‌مكردن له ده‌نگی حه‌قی خه‌ڵك، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بگۆڕن، هه‌ردوولایش یه‌كتر به پێشێلكردنی بنه‌ماكانی دیموكراسییه‌ت تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن!.
ئۆلجن ده‌ڵێ، له دووه‌م هه‌ڵبژاردندا جارێكی تر سه‌ركه‌وتنی كاندیدی ئاكپارتی ئه‌گه‌رێكی قورسه، چونكه كوردانی ئیسته‌نبۆل كه ژماره‌یان یه‌كجار زۆره له هه‌ڵبژاردنی 31ی ئادار/مارس ده‌نگیان به ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلۆی كاندیدی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دا و سزای ئاكپارتیان دا، بۆیه ئه‌و توانی به ئاسانی سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، ئه‌مجاره‌یش كورده‌كان خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ سه‌ركه‌وتنی هه‌ر یه‌كێك له‌و دوو كاندیده كه بڕیاره له 23ی مانگی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت.
جیا له پاشه‌كشه‌ی كورده‌كان له ده‌نگدان به كاندیدی ئاكپارتی، قووڵبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی ئابووری له توركیا و تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كان و به‌رده‌وامی پاشه‌كشه له ڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه له ده‌ستی حكوومه‌تی ئاكپارتی به سه‌رۆكایه‌تی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وایكردووه، كه خه‌ڵكی به دوای ئومێدێكی نوێ بگه‌ڕێن و حزبێكی تر تاقی بكه‌نه‌وه، چونكه دۆخی ئابووری بووه‌ته بارگرانییه‌كی یه‌كجار قورس به‌سه‌ر شانی خه‌ڵكه‌وه و به‌رگه‌ی ناگرن، بۆیه هه‌موو ئاماژه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی دووه‌میش به پاكی به‌ڕێوه بچێ و ساخته‌كاری تێدا نه‌كرێ، ئه‌وا جارێكی تر نوێنه‌ری ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌باته‌وه و هیچ قسه‌یه‌ك و لێكدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاكپارتی و هیچ لایه‌نێكی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی توركیا ناهێڵێته‌وه.