گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و كۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ده‌بن، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی و كاریگه‌ری زۆری به‌سه‌ر دۆخی عێراق دروست كردووه، ئارامی و ئاسایشی سیاسی و ته‌ناهی عێراق تا ئێسته‌یش له ته‌نگژه‌دایه و به ته‌واوی جێگیر نه‌بووه، دروستبوونی ئه‌و ململانێ تونده و جوڵاندنی هێزه له‌لایه‌ن واشنتن و مه‌ترسی به‌ریككه‌وتنی هه‌ردوولا له‌سه‌ر خاكی عێراق و بوونی به گۆڕه‌پانی جه‌نگ، پێشبینییه‌كی چاوه‌ڕوانكراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غدا به میانڕه‌ویش بمێنێته‌وه و نه‌چێته به‌ره‌ی هیچ لایه‌ك، پرووشكی خۆڵه‌مێشی ئاگره‌كه‌ی به‌رده‌كه‌وێت.
دوای له‌ناوبردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش له عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ تاڕاده‌یه‌ك دۆخی وڵاته‌كه جێگیری به‌خۆیه‌وه بینیوه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش شاره‌كان وێرانن و زیاتر له ملیۆنێك هاووڵاتی له ناوخۆی وڵاته‌كه ئاواره‌ن، قوتابخانه‌كان ڕووخاون و نه‌خۆشخانه‌كان و كه‌رتی ته‌ندروستی له‌ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش له‌وپه‌ڕی خراپیدایه، هه‌رچه‌نده ورده ورده هه‌نگاو بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و گرفتانه ده‌نرێ، به‌ڵام سه‌رهه‌ڵدانی ململانێیه‌كی گه‌وره‌تر و توندتر له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی به‌غدا بۆ جێگیرییه‌كی به‌رده‌وامی ته‌ناهی و پێشكه‌وتنی ده‌گه‌ڕێته‌وه خاڵی سه‌ره‌تا.
ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه كه گرژییه‌كانی واشنتن و تاران دۆخه‌كه به‌ره‌و جه‌نگێكی خوێناوی ببه‌ن، یه‌كه‌م كێشه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ ڕووبه‌ڕووی عێراق ده‌بێته‌وه، پچڕانی وزه‌ی كاره‌با و ناردنی گازه بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له باشووری عێراق، ئه‌مه له كاتێكدایه ئێسته وه‌رزی هاوینه و پله‌ی گه‌رمای ناوچه‌كه ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه و پێشبینی ده‌كرێ خه‌ڵك ده‌ست به ناڕه‌زایی و خۆپێشاندانی گه‌وره بكه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو ئێران گاز و كاره‌با له‌سه‌ر عێراق ببڕێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له 2018 بینیمان چ شه‌پۆلێكی ناڕه‌زایی له به‌سڕه و شاره‌كانی تر دروست كرد.
سیناریۆیه‌كی تر كه ماوه‌یه‌كه به‌غدا به‌ری لێ گرتووه، ده‌رچوواندنی یاسای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، كه لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كه نزیكن له ئێران تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامن له هه‌وڵدان، بۆیه هه‌رچه‌ند گرژییه‌كانی واشنتن و تاران به‌هێزتر و قوڵتر ببێته‌وه، ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه به‌هێزتره، ئه‌مه‌یش ده‌بێته گرفتێكی گه‌وره و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه له‌و كاته ئه‌مه‌ریكا سزا و گه‌مارۆ به‌سه‌ر به‌غدا بسه‌پێنێت، وه‌ك هه‌نگاوێكی پێشه‌كیش ئه‌مه‌ریكا كارمه‌ند و دیپلۆماتكاره زیاده‌كانی له باڵوێزخانه‌ی به‌غدا و كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر كشانده‌وه و داوای له هاووڵاتییانی ئه‌مه‌ریكا كرد كه عێراق به‌جێ بهێڵن.
خراپترین ئه‌گه‌ریش هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه به فه‌رمانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دامه‌زراوه دیپلۆماسییه‌كانی واشنتنی لێیه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق، ئه‌مه وا ده‌كات، شه‌ڕی ئه‌و دوو وڵاته له خاكی عێراق كڵپه بكات، به‌مشێوه‌یه‌یش بێ، ئه‌وا به‌غدا و عێراق ده‌بنه گۆڕه‌پانی یه‌كه‌می جه‌نگ و یه‌كه‌م بووقی جه‌نگ له‌وێوه لێ ده‌درێت.
واشنتن بێ هیچ شتێك ئه‌و هه‌نگاوانه ناگرێته‌به‌ر و بێگومان زانیاری وردی هه‌یه، بۆیه كارمه‌نده زیاده‌كانی كشانده‌وه و دۆخی ته‌ناهی باڵوێزخانه و كونسوڵخانه‌ی له عێراق بۆ به‌رزترین ئاست به‌رز كردووه‌ته‌وه، جیا له‌وه‌یش كۆمپانیای ئیكسۆن مۆبیلیش ئه‌ندازیار و كارمه‌نده گرنه‌كانی له عێراق بردووه‌ته ده‌ره‌وه، بۆیه یه‌كێك له بژاره زۆر به‌هێزه‌كان ده‌ستپێكردنی جه‌نگی واشنتن و ئێرانه له عێراق، ئه‌مه‌یش له ڕێی میلیشیاكان و هێزه بریكاره‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌سپێشخه‌ری ده‌كرێت.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ره‌تا ده‌ستی به فشاری زۆر كرد، بۆ سه‌ر حكوومه‌تی عێراق و له حه‌وتی ئه‌م مانگه ئایار/مایۆ مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به سه‌ردانێكی نهێنی گه‌یشته به‌غدا و به‌رپرسانی باڵای عێراقی به توندی هۆشیار كرده‌وه، كه پێویسته به‌غدا پاراستنی هێز و دامه‌زراوه دیپلۆماسی و بنكه سه‌ربازییه‌كانی له عێراق بپارێزی و گره‌نتیان بكات، چونكه ئه‌وان زانیاری پشتڕاستكراوه‌یان هه‌یه، كه تاران پلان بۆ هێرش داده‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی فشاره‌كان كاریگه‌ری گه‌وره‌یان نه‌بوو، میلیشیاكانیش به‌شێكیان له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌تی به‌غدان، بۆیه واشنتن ده‌ستی به هه‌نگاوی چڕ كرد و ڕێوشوێنه‌كانی توند كرد و ئاستی خۆپارێزی به‌رز كرده‌وه.
به‌غدا ئێسته له‌به‌رده‌م دوو بژارده دایه، یان ئه‌وه‌تا ڕێ به میلیشیاكان بدات به فه‌رمانی تاران هێرش بكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و عێراق بكه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگێكی وێرانكه‌ر، یانیش ده‌بێ فه‌رمان بدات كه میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، كه ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن تارانه‌وه قبووڵ ناكرێ و بێگومان میلیشیاكان له فه‌رمانه‌كه‌ی حكوومه‌ت هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و مه‌ترسی شه‌ڕی ناوخۆی شیعه و شیعه، میلیشیاكان و حكوومه‌ت ئه‌گه‌رێكی زۆر به‌هێز ده‌بێت، بۆیه نازانرێ له كۆتایی دۆخه‌كه به كوێ ده‌گات، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ گرژییه‌كانی نێوان واشنتن و تاران و مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگ، عێراق به ته‌واوی وێران ده‌كات و زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وێت.