فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی وڵاته‌كه‌ی له نزیك شاری هافلۆكی ویلایه‌تی كارۆلینای باكور پشتڕاستكرده‌وه و تا ئێسته‌یش هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی
ئه‌مه‌ریكا كه كه‌ناڵی "فۆكس نیوز"ی ئه‌مه‌ریكی گواستویه‌تییه‌وه، تێیدا هاتووه، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی هێزی ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا له جۆری ئه‌ی ئێف 8 ئایر – 2 له شاری هافلۆك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به‌ر زه‌وی بكه‌وێ، فڕۆكه‌وانه‌كه‌ی زیره‌كانه توانیویه‌تی، خۆی ده‌رباز بكات و به په‌ڕه‌شووت خۆی هه‌ڵداوه‌ته خواره‌وه و دۆزراوه‌ته‌وه.
زیاتر گوتی، ئێسته فڕۆكه‌وانه‌كه بردراوه‌ته ناوه‌ندی كارۆلینای پزیشكی له ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته و له شاری نیوبرن، بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پزیشكی بۆ بكرێ و به ته‌واوی له ته‌ندروستی دڵنیا ببنه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ له دارستانێك كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و ژیانی به دره‌خت و ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاندووه و ئاگر له ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش به چڕی ناوچه‌كه‌یان گه‌مارۆداوه و ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كردووه و تا ئێسته‌یش هیچ زانیارییه‌كیان ڕانه‌گه‌یاندووه.