تا دێت بارگرژییه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی زیاتر په‌ره ده‌سه‌نێت، دوای هێرشكردنه سه‌ر دوو پاڵاوگه‌ی نه‌وت، حووسییه‌كان به هه‌مان سیناریۆ به به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سعوودیه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ى ئایار، كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵای حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له رێى فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جران له باشووری رۆژئاوای سعوودیه.
كه‌ناڵی "
ئه‌لمسه‌یه‌ره"ی سه‌ر به حووسییه‌كان ده‌ڵێ، باڵی هێزی ئاسمانی حووسییه‌كان به فڕۆكه‌یه‌كی درۆنی جۆری "قاسف 2 كه‌ی" هێرشی كردووه‌ته سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نه‌جرانی باشووری رۆژئاوای سعوودیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له هێزی ئاسمانی حووسییه‌كان به كه‌ناڵه‌كه‌ی خۆیانی راگه‌یاندووه، هێرشی فڕۆكه درۆنه‌كه كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌مه‌نی كردووه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ئاگر له ناوچه‌كه رووی داوه.
ئاژانسی هه‌واڵی سعوودیه ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاوی كرده‌وه كه حووسییه‌كان ویستوویانه دامه‌زراوه‌یه‌ك له شاری نه‌جران به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌ونی بۆمبڕێژكراو بكه‌نه ئامانج.
گوته‌بێژی هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كه ده‌ڵێ، حووسییه‌كان ویستیان یه‌كێك له ناوچه پڕ جموجووڵه‌كانی شاره‌كه بكه‌نه ئامانج كه خه‌ڵكی شاره‌كه به‌كاری ده‌هێنن له رێى فڕۆكه‌ی بۆمبڕێژكراوی بێ فڕۆكه‌وان.
عه‌ره‌بستانی سعوودیه تا ئێسته هیچ ئامارێكی له باره‌ى زیانه‌كانی هێرشه‌كه بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، هاوكاتیش هێرشی حووسییه‌كان دژ به سعوودیه له كاتێكدایه شه‌وی رابردوو هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی به‌رپه‌رچدانه‌وه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دوو مووشه‌كی بالیستی حووسییه‌كانی راگه‌یاند كه ئاراسته‌ى هه‌ردوو شاری تایف و جه‌ده كرابوون، به‌ڵام حووسییه‌كان وه‌شاندنى مووشه‌كیان ره‌ت كرده‌وه.
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی "قاسف 2 كا" توانی هه‌ڵگرتنی بڕێكی زۆری ماده‌ى ته‌قێنه‌ره‌وه‌ی هه‌یه و له به‌رزی 20 مه‌تر له گه‌یشتن به ئامانجه‌كه ده‌ته‌قێته‌وه. ئه‌و فڕۆكه‌یه له كانگی كانوونی دووه‌می رابردوو به‌كار هێنرابوو له هێرشێكی تری حووسییه‌كان بۆ سه‌ر نمایشێكی سه‌ربازی له بنكه‌ى عه‌ندی ئاسمانی له پارێزگای لحجی باشووری یه‌مه‌ن به‌كار هێنرابوو.