به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئایار، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه‌ی شاخاوی نیمچه هه‌ور و ئه‌گه‌ری نمه‌باران له هه‌ندێ كاتدا ده‌بێت.
له سلێمانی ئاسمان په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت و له هه‌ندێ ناوچه ده‌گۆڕێ بۆ نیمچه هه‌ور. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 17 بۆ 34 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی چوارشه‌م 22ی ئایار، له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێ ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما له نێوان 17 تا 36 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.