نوێنه‌رى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌ڕێى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش په‌یامێك بۆ وڵاتانى كه‌نداو ده‌نێرێت و داواى گفتوگۆیان لێ ده‌كات.
ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئایار، ئاژانسى
ئیرناى ئێرانى ئاشكراى كردووه، مه‌جید ته‌ختیره‌وانجى نوێنه‌رى تایبه‌تى ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نامه‌یه‌كى تایبه‌ت به وڵاتانى كه‌نداو به سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوه.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه ئاماژه‌ى بۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌كى نامه‌كه كردووه كه تێیدا هاتووه "ئێران هێشتا ململانێ و شه‌ڕ ره‌ت ده‌كاته‌وه، ئه‌و هه‌رگیز جه‌نگى وه‌ك بژارده و ستراتیژییه‌تێك نه‌زانیوه بۆ ئامانجه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى"
دواتریش باس له‌وه ده‌كات، ده‌كرێت له رێی دیالۆگ و ره‌چاوكردنى به‌رژوه‌ندى هاوبه‌ش له‌سه‌ر بنه‌ماى "هه‌مووان براوه‌ن" ده‌كرێت چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان ئێران و وڵاتانى كه‌نداو بكرێت.
ماوه‌ى مانگێكه به‌هۆى ململانێى نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و ئێران، گرژیى له ناوچه‌ى كه‌نداو دروست بووه و هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌یشدا له به‌نده‌رێكى ئیمارات چوار كه‌شتى بازرگانى كرانه ئامانج، كه گومان له ئێران ده‌كرێت.