كاتێك باسی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێت، زۆرینه‌ی نه‌خۆش ترسی گه‌وره‌یان له سڕكردنه و ده‌ڵێن ڕه‌نگه به ئاگا نه‌یه‌نه‌وه، له‌ناو خه‌ڵكیشدا به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز باس له سڕكردن و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ده‌كه‌ن. پڕۆفیسۆر دكتۆر شه‌ره‌فه‌دین محێدین به‌رزنجی پسپۆڕی سڕكردن، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا قۆناغه‌كانی سڕكردن و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت، ماده‌ی جیاوازی سڕكردن هه‌ن و ئه‌گه‌ر پزیشك وریا بێت، هیچ شتێكی نه‌خوازراو ڕوو نادات.
سڕكردن "به‌نج" چییه؟ چۆن كه‌سێك ده‌خه‌وێنرێت؟
سڕكردنی نه‌خۆش واتا پێدانی ده‌رمانی سڕكردن به نه‌خۆش پێش ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی به‌بێ ئازار ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مه‌ش چه‌ند جۆرێكی هه‌یه، سڕكردنی شوێنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سڕكردنی نیوه‌یه كه له ناوكی نه‌خۆشه‌كه بۆ خواره‌وه سڕ ده‌كرێت، یان سڕكردنی گشتی ئه‌و ماده‌یه‌ی به نه‌خۆش ده‌درێت له‌ڕێی هه‌ڵمژینه‌وه یان ده‌رزییه‌وه ده‌بێت، ئه‌و ماده‌یه نه‌خۆش ده‌خه‌وێنێت و وای لێ ده‌كات ئاگای له نه‌شته‌رگه‌ریی نه‌بێت، له‌گه‌ڵیشیدا ده‌رمانی ئازارشكێنی پێ ده‌درێت، كه ئه‌و نه‌خۆشه ده‌خه‌وێنرێت و ئازاریشی نابێت تا دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
كه‌واته سڕكردنی نه‌خۆش به چه‌ند ڕێ ده‌كرێت؟ ئایا بۆ هه‌ر نه‌شته‌رگه‌رییه‌ك ماوه‌یه‌كی دیاریكراوی سڕكردن هه‌یه؟
به‌نج به‌دوو شێواز ده‌درێت، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یان به‌شێوه‌ی سڕكردنی نیوه‌یی بۆ ده‌كرێت، شوێنی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌ڕێی ده‌رزییه‌وه سڕ ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ سڕكردنی گشتی كه نه‌خۆش ده‌خه‌وێنرێت به‌دوو رێ ده‌بێت، به كانۆلا ده‌رمانه‌كه ده‌خرێته ناو ده‌ماره‌كانیه‌وه، شێوازێكی تر ئه‌وانه‌ی له ده‌رزی ده‌ترسن، به‌ڕێی ماسك له‌ڕێی هه‌ناسه‌وه پێیان ده‌درێت، به‌ڵام به ڕێی ده‌رزی زووتر كه‌سه‌كه ده‌خه‌وێت و كاریگه‌ری خێراتره.
له‌باره‌ی كاریگه‌ری خراپی و باشی ئه‌م ڕێیه، هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌كن، ئه‌وه‌ی گرنگه له بابه‌تی سڕكردندا جۆری ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه ده‌درێت به نه‌خۆش، یان هه‌ندێك كه‌س به هه‌ندێك جۆری ده‌رمانی سڕكردن هه‌ستیارن "حه‌ساسیه‌تی" هه‌یه، ئه‌وه كاریگه‌ری خراپ دروست ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش له كاریگه‌ری سڕكردن و جۆری ده‌رمانی سڕكردن بێته پاراستن چی ده‌كرێت؟
ئه‌وه گرنگترین قۆناغی سڕكردنه كه ده‌بێ پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر پێشتر ئه‌و زانیارییانه له نه‌خۆش وه‌ربگرێت كه ئایا هیچ نه‌خۆشییه‌كی هه‌یه وه‌ك په‌ستانی خوێن و شه‌كره یان نه‌خۆشیی دڵ و مێشك، یان پێشتر تووشی جه‌ڵته بووه و چ ده‌رمانێك به‌كار دێنێت. له‌كاتی هه‌بوونی هه‌ر حاڵه‌تێك ده‌نێردرێت بۆ پزیشكی پسپۆڕی سڕكار كه چه‌ندان پشكنینی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌پێی جۆری نه‌خۆشی و ته‌مه‌نه‌كه‌ی و جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه، پشكنین و تیشك و ئیكۆ و هێڵكاریی بۆ ده‌كرێت، دوای ئه‌نجامدانی ئه‌م قۆناغانه پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆش سڕ بكرێت، نه‌خۆش تێست ده‌كرێت، ئه‌و جۆره ماده‌یه‌ی پێی ده‌درێت، بڕێكی كه‌م له شوێنێكی جه‌سته‌ی ده‌درێت ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت تووشی سووربوونه‌وه یان حه‌ساسیه‌ت ده‌بێت، ئه‌وا ده‌رمانێكی تر بۆ سڕكردنه‌كه به‌كار دێنین بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خۆش دوور بخه‌ینه‌وه له كاریگه‌ری نه‌رێنی.
هه‌ندێك جار له‌ناو نه‌شته‌رگه‌رییه‌كاندا حاڵه‌تی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی نه‌خۆش ڕوو ده‌دات، هۆی ئه‌مه چییه، كه‌مته‌رخه‌می پزیشكی سڕكار یان جۆری ده‌رمانی سڕكردنه‌كه‌یه؟
به‌ڵێ به‌داخه‌وه ئه‌م حاڵه‌تانه هه‌ن و ڕوویان داوه، ئه‌وه حاڵه‌تێكی قبووڵنه‌كراوه له زانستی پزیشكیدا، ئێمه وه‌ك مامۆستایانی بواری سڕكاری هه‌میشه به پزیشكه تازه‌كان ده‌ڵێین ده‌بێت ئاگاداری جۆری سڕكردن و ماده‌كان و چۆنیه‌تیی به‌كارهێنان بن، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له كاتی نه‌شته‌رگه‌ری منداڵبوون ڕوو ده‌دات یان ئه‌وانی پێویستیان به كرانه‌وه‌ی سكیان هه‌یه، ئه‌م حاڵه‌ته بۆیه ڕوو ده‌دات پزیشكی سڕكار له ترسی ئه‌وه‌ی دوای نه‌شته‌رگه‌ری نه‌خۆشه‌كه كێشه‌ی به‌ئاگاهاتنه‌وه‌ی بۆ دروست بێت، بڕی ده‌رمانه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی له‌ناو نه‌شته‌رگه‌ری به ئاگا دێن، ناتوانن به‌ئاگابوونی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن كه له هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌ری ڕوو ده‌دات كه پێویستی به شلكردنه‌وه‌ی ماسولكه‌كان ده‌بێت، پزیشكی سڕكار كاتێك ده‌رمانی شلكردنه‌وه‌ی ماسولكه به نه‌خۆش ده‌دات، ئه‌وكات نه‌خۆش ناتوانێ هیچ ئه‌ندامێكی بجووڵێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت كه به ئاگایه ته‌نیا ئاگای له نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌یه و هه‌ست به ئازاره‌كه‌ش ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت قسه بكا یان چاوی بكاته‌وه یاخۆ ئاماژه بدا، ئه‌مانه هه‌میشه كه به ئاگا دێن زۆر شپرزه‌ن و دواتر تووشی فۆبیا و شۆكی گه‌وره ده‌بن له نه‌شته‌رگه‌ری و سڕكردن.
بۆ ڕێگرتن له ڕوودانی ئه‌م حاڵه‌ته، ئامێرێكی تایبه‌ت هه‌یه له ناوچاوانی نه‌خۆش ده‌به‌سترێت كه ئاگاداری پزیشكی سڕكار ده‌كاته‌وه، ئه‌م ئامێره له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان هه‌یه و له هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كانیش هه‌یه.
مردنی نه‌خۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری یان له دوای نه‌شته‌رگه‌ری تا چه‌ند پێوه‌ندی به سڕكردنیه‌وه هه‌یه؟
سێ هۆكار بۆ مردنی نه‌خۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری و دوای نه‌شته‌رگه‌ری هه‌یه، یه‌كه‌میان نه‌خۆشییه‌كه‌یه، كاتێك كه‌سێك كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی به‌یه‌كه‌وه تێدا كۆ بووبێته‌وه، وه‌ك كێشه‌ی له هه‌ناسه‌دان یان له دڵی هه‌یه، ئه‌وكات به نه‌خۆشه‌كه ده‌گوترێت كێشه‌ی زۆر هه‌یه و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی ڕه‌نگه سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت، هۆكارێكی تر سڕكردنه‌كه‌یه ڕه‌نگه به باشی ده‌رمانه‌كه‌ی پێ نه‌درابێت یان نه‌خۆش له‌كاتی نه‌شته‌رگه‌ری له‌لایه‌ن پزیشكی سڕكاره‌وه جێبهێڵرێت، نابێ به‌هیچ جۆرێك بۆ یه‌ك خوله‌كیش نه‌خۆش له‌لایه‌ن پزیشكی سڕكاره‌وه جێبهێڵرێت، ده‌بێ له ده‌ستپێك تا كۆتایی چاودێری بكات و ئاگاداری هه‌موو شتێكی بێت، سێیه‌مین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ر و جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
كه‌واته به‌گشتیی سڕكردنی نه‌خۆش بۆ نه‌شته‌رگه‌ری له كوردستان له چ ئاستێكدایه؟
خۆشبه‌ختانه ئێسته كوردستان له ئاستی وڵاتانی پێشكه‌وتووه له نه‌شته‌رگه‌ری و سڕكاریدا، به‌هۆی پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجیاوه ده‌توانین به ئاسانترین شێوه بگه‌ین به‌هه‌موو جۆره زانیارییه‌كی پێویست له بواره‌كه‌دا كه تازه‌ترین توێژینه‌وه‌كانن له بواری سڕكاری، ساڵانی پێشوو به‌م جۆره نه‌بوو، بۆ ده‌ستكه‌وتنی نوێترین زانیاری له‌سه‌ر سڕكردن، ده‌بوو ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕوان بین تا ده‌گه‌یشت پێمان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێسته هه‌موو توێژینه‌وه‌كان به زووترین كات پێمان ده‌گات، هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و مادانه‌ی له وڵاتان به‌كار دێن بۆ سڕكردن له كوردستانیش به‌كار ده‌هێنرێن، به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌مان ده‌رمان به‌كار ده‌هێنرێت ئه‌وه‌یه، كاتێك تیمه‌كانی ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریكا دێنه كوردستان، به‌هه‌مان ده‌رمانی سڕكردن كار ده‌كه‌ن.
به‌گشتی ئێسته به‌هۆی پێشكه‌وتنه‌كان له هه‌موو بوارێك سڕكردنی نه‌شته‌رگه‌ریی زۆر پێشكه‌وتووه، له هه‌موو كاتێكدا ده‌توانرێت فریای ژیانی نه‌خۆش بكه‌وێت چونكه كاتێك له ژێر نه‌شته‌رگه‌رییه، به‌ڕێی ئامێری جیاواز هه‌موو بارودۆخی نه‌خۆشه‌كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵ و چاودێریدایه.
*ئه‌و مادانه‌ی له كوردستان بۆ سڕكردن به‌كار ده‌هێنرێن، هه‌مان ماده‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوون
وشه/دیمانه‌ی ئیڤان عه‌بدولڕه‌حمان