کاسبکارانی کەلار لە بڕیارێکی قایمقام تووڕەن

:: PM:03:05:21/05/2019 ‌

ماوەی دوو رۆژە قایمقامیەتی كەلار ژمارەیەك بڕیاریان لەبارەی كاری پیشەوەر و دەستگێڕەكانی ناو بازاڕ دەركردوە و نیگەرانی پیشەوەرانی لێ كەوتۆتەوە و سەندیكای كرێگارانیش نیگەرانە پرس و رایان پێ ناكرێ لەبارەی كاری پیشەوەر و كرێكارانەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئایار، هیوا محەمەد وەك دەستگێرێك بۆ "وشە"  ئاماژەی بۆئەوە كرد،  قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبیل و ماتۆرسكیل بە شەوان بۆ ناو بازار بۆتە هۆی نەمانی بازاڕیان

عومەر محەمەد،  بەرپرسی لقی گەرمیانی سەندیكای كرێكاران و پیشەوەرانی كوردستات بۆ "وشە" رای گەیاند، ئەو رێوشوێن و بڕیارانە بە بێ ئاگاداری سەندیكای كرێكاران و پیشەوەران دەركراوە، ئەوەش نیگەرانی كردوین.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لەرووی یاساییەوە ئێمە لایەنی پێوەندیداری تایبەت بە پیشەوەر و كرێكارانین و دەبێ پرس و رمان پێ بكرێ و ئەگەر هیچ كەسێك سكالاچی نەكردوە بۆچی بڕیاری لەوجۆرە بەسەر پیشەوەران و كاسبكاراندا جێبەجێ بكرێ.

ڕۆژییەکشەم 19ی ئایار،  قایمقامی كەلار لەگەڵ شارەوانی و لایەنە تەناهییەکان لە ئاسایش، پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ كۆبووەوە و چەند بڕیارێك درا و پاشتر خرانەبواری جێبەجێكردنەوە كە بریتی بوون لەم بڕیارانە

1- قەدەغەكردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل بۆ ناوبازاڕ لە شەوان دا

2- عارەبانە و چایخانەكان یەك مەتر بواریان پێدەدرێت لە شۆستەكەوە بێنە سەر شەقامی سەرەكی.

3- ڕێژەی ئەندامانی لیژنەی ئەمنی لە ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ لە نێو بازار زیاتر دەكرێت.
 
گەرمیان/ سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان