تێكڕای پەستانی خوێنی ئاسایی بەپێی تەمەن

:: PM:04:17:21/05/2019 ‌

یەكێك لەو شتانەی پێویستە مرۆڤ بە بەردەوام و لەهەر تەمەنێكدا چاودێری بكات پەستانی خوێنە، چونكە كاریگەری گەورە دەكاتە سەر تەندروستییەكەی، بۆیە پێویستە هەموو كەسێك ئاست و تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێنی خۆی بزانێت بەپێی تەمەنی بۆ خۆپاراستن لێوەی. 

پەستانی خوێن واتە پێوەری هێزی پاڵنانی خوێنە بەناو لوولەكانی خوێندا كە بە هاوئاهەنگی دڵ ئەوە كارە دەكات بۆ گەیاندنی خوێن بۆ تەواوی بەشەكانی لەش، لە خوارەوە تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێنە كە بە یەكەی میلیمەتری جیوەیی دەپێورێت و بەپێی تەمەنی كەسەكە.

*لە18 بۆ 19 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 117/77 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 105/73 و بەرزترین پەستانیش 120/81.
*لە20 بۆ 24 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 120/79 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 108/75 و بەرزترین پەستانیش 133/84.
*لە25 بۆ 29 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 121/80 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 109/76 و بەرزترین پەستانیش 133/84.
*لە30 بۆ 34 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 122/81 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 110/77 و بەرزترین پەستانیش 134/85.
*لە35 بۆ 39 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 123/82 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 111/78 و بەرزترین پەستانیش 135/86.
*لە40 بۆ 44 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 125/83 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 112/79 و بەرزترین پەستانیش 137/87.
*لە45 بۆ 49 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 127/84 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 115/80 و بەرزترین پەستانیش 139/88.
*لە50 بۆ 54 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 129/85 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 116/81 و بەرزترین پەستانیش 142/89.
*لە55 بۆ 59 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 131/86 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 118/82 و بەرزترین پەستانیش 144/90.
*لە60 بۆ 64 ساڵ تێكڕای ئاسایی پەستانی خوێن 134/87 دەبێت، واتە كەمترین پەستان 121/83 و بەرزترین پەستانیش 147/91.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل