پسپۆڕێكی نەخۆشییە دەروونییەكان ئاماژە بەوە دەكات كە منداڵان پێویستیان بە خەرجی زۆر و یاری زۆر نییە ئەگەر مامەڵەی دایك و باوك لەگەڵی مامەڵەیەكی شیاو بكەن.
د.سامان شەریف پسپۆڕی نەخۆشییە دەروونییەكان بۆ "وشە"ی ڕوونكردنەوە، منداڵان پێوستیان بە شتی زۆر نیە، پێویستیان بە كەرستەی یاریكردنی زۆر و خەرجی زۆر نییە.
زیاتر گوتی، باشترین شتێك كە پێشكەشی منداڵەكەتی بكەیت ئەوەیە كە تۆ وەكو دایك یا باوك كەمێك خۆت بچەمێنیتەوە و لەگەڵیان دابنیشیت و خۆت یاریان لەگەڵ بكەیت.
" بیرت نەچێت باشترین دیاری گەر بتەوێت پێشكەشی منداڵەكەتی بكەیت بریتییە لە بەخشینی كەمێك لەكاتی خۆت بە ئەوان" پسپۆڕە دەروونییەكە وا دەڵێت.