رێكخراوی خزمه‌تی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ئه‌مه‌ریكی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی به‌رده‌وام ده‌ستی كرد به تاقیكردنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگه‌ره كاره‌باییه‌كانی كه سیسته‌می خۆلێخوڕی بۆ داناون و كاری گواستنه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
reuters" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له تاقیكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بارگه‌ڵگری كاره‌بایی ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، بۆ یه‌كه‌م جار له دنیادا كۆمپانیاییه‌كی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵستا به دروست كردن و تاقیكردنه‌وه‌ی بارهه‌ڵگرێكی كاره‌بایی كه سیسته‌می خۆلێخوڕی بۆ دانراوه و كاری گواستنه‌وه‌ی له‌نێوان ویلایه‌ته‌كان پێ ده‌كرێت.
ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه له ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی "سان دیاگۆ" ئه‌نجام درا كه تێیدا بارهه‌ڵگره‌كه سیسته‌م و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بۆ دانراوه و تێیدا ئه‌ندازیارانی میكانیكی و دروستكه‌ری ئه‌م بارهه‌ڵگره ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر ئه‌م بارهه‌ڵگره به‌سه‌ركه‌وتوویی گه‌شته‌كان ئه‌نجام بدات ئه‌وا داهێنانێكی نوێیه له‌بواری گواستنه‌وه‌دا.
ئه‌ندازیاران ئه‌وه‌یشیان گوتوه، بارهه‌ڵگره‌كه توانای گه‌شتی هه‌یه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی دوو رۆژ كه 45 سه‌عاته، هه‌روه‌ها زیاتر له سێ هه‌زار و 380 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا ده‌بڕێ له‌و ماوه‌دا، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌و پاترییه گه‌وره‌ییه‌یه كه بۆی دانراوه.