دوو بەرپرسی باڵا وازهێنانیان لە یەكێتی ڕاگەیاند

:: PM:09:36:21/05/2019 ‌
هەریەك لە بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر و بەڕێوەبەری بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێ بەهۆی مامەڵەی نەشیاوەوە وازیان لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پۆستە ئیدارییەكەیان هێنا.

رائید هانا نووری عەزیز بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پشدەر لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەی نووسراوێكی فەرمی بڵاوكردەوە كە واژووی خۆی و رائید ساڵح عەبدوڵا، بەڕێوەبەری بنكەی هاتوچۆی قەڵادزێی بەسەرەوەیە تیایدا ئاماژە بە ئەوە دراوە كە وازیان لە یەكێتی و پۆستە ئیداری و حزبییەكانیان هێناوە.

لەو نووسراوەدا كە بۆ مەڵبەی 24ی یەكێتی لە راپەرین نێردراوە هاتووە: "بەهۆی مامەڵەی ناتەندروستی هەریەك لە "ساڵحی شەهیدان" ئێمە گەیشتینە ئەو ڕایەی كە واز لە یەكێتیی نیشتمانی كردستان بهێنین و دەستبەرداری سەرجەم ئەو پۆستە ئیداری و حزبییانە بین، لەو ساتەوە ئێمە ئازادین چۆن بیر دەكەینەوە".

"وشە" چەند جارێك پێوەندی بە رائید هانا نووری، بەڕێوەبەری بەشی هاتوچۆی پشدەرەوە كرد، بەڵام وەڵامی پێوەندییەكەی نەدایەوە و دواتر ژمارەكەی داخست.

سلێمانی/ هەستیار عەبدوڵا





وشە - سه‌رخێڵ هاشم