پزیشكێكی شارەزا لە نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس دووپاتی كردەوە كە هەریەك لە ماندووبوون و سیستەمی خۆراكی ناتەندروست دوو هۆكاری سەرەكین كە دەبنە هۆی دەركەوتن یان زیادبوونی ورووژانی قۆڵۆنی دەمارگیری.
وەك ماڵپەڕی
"وەتەن ئۆنلاین"، باسی لێوە كردووە، رووجا رامیسیتی پزیشكی شارەزای نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەرس ئاماژەی كردووە كە هەریەك لە شەكەتی و سیستەمی خۆراك دوو هۆكاری سەرەكین كە دەبنە هۆی دروستبوون یان زیادبوونی كێشەكانی قۆڵۆنی دەمارگیری، بۆیە پێویستە پابەندی پێنج نەریت ببیت بۆ كۆنترۆڵكردنی ئازارەكانی ئەو حاڵەتە وەك لە خوارەوە:
یەكەم/ هەستان لەخەو بە میزاجی باش، واتە راستەوخۆ دوای هەستان لەخەو ساتێك لەسەر سیسەمەكەت دابنیشە و بیر لە چۆنیەتی دەست پێكردنی رۆژەكەت بە شێوەیەكی ئەرێنی بكەوە و رێگە مەدە نیگەرانی و رارایی بێنە ناو بیركردنەوەت.
دووەم/ لە چوونە سەرئاو لەكاتی پێویست خۆت دوامەخە، واتە ئەوكاتەی خەوت دێت یان لەوخەودا هەست بە پێویستی چوونە سەرئاو دەكەیت دوای مەخە.
سێیەم/ كاتێك بۆ تێڕامان و سافكردنەوەی مێشكت تەرخان بكە، بەتایبەتی لە سەرەتای رۆژ كە زیاتر لە 10 خولەك نەخایەنێت.
چوارەم/ هەوڵبدە سیستەمێكی خۆراكی وا پێڕەو بكەیت كە حەسانەوە بە ریخۆڵەكانت بدەیت و هەموو هەوڵێكیش بدە بۆ پابەندبوون بەهەمان خشتە لە هەموو رۆژێكدا، چونكە ریخۆڵەكان لەسەر ئەو سیستەمە رادێن و هەست بە حەسانەوە دەكەیت.
پێنجەم/ وەرزشی بەیانی بكە، ئەگەر راهاتوویت كە بەیانیان وەرزش بكەیت، هەوڵ مەدە راهێنانەكانت قورستر بكەیت، وا باشترە راهێنانەكان سووك بن كە نیشانەكانی ورووژانی قۆڵۆن سووكتر دەكەن.