گۆرانیبێژى لاوى ناودارى كورد نەڤید زەردی سەرقاڵی ئامادەکردنی کلیپێکی نوێیە، وهك خۆى له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى ئینستاگرام ئاشكراى كردووه، بۆ ئەو مەبەستەیش داوای لە هەوادارەکانی کردووە دەتوانن لەسەر بەشێکی گۆرانییەکەی ڤیدیۆی خۆیان تۆمار بکەن، ئهویش بڵاوى دهكاتهوه.
نەڤید، نوێترین کاری هونەری خۆی کلیپێکە بە ناوی "وەرەوە" ئاماده كردووه بۆ بڵاو كردنهوه، كه ئاواز و هۆنراوەی خۆیەتی، بەشێک لە گۆرانییەکەی لەکاتی تۆمارکردندا بڵاو کردووەتەوە، داوایش لە هەوادارەکانی کردووە دەتوانن بەشێک لە گۆرانییەکە بەشێوەی ڤیدیۆ بڵێنەوە و بۆ پێگهكهى بنێرن تاکو لە ئەکاونتەکەی خۆی بڵاوی بکاتەوە.
نەڤید زەردی خەڵکی شاری مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ساڵی 2004 ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و توانیویەتی لە ڕێگەی گۆرانییەکانییەوە هەوادارێکی زۆری هەبێت، کۆمەڵێک ڤیدیۆ کلیپ و گۆرانی تۆمارکراوی هەیە، جگە لەوەیش چەندان کۆنسێرتی لە شارە جیاوازەکان ئەنجامداوە.