گۆرانیبێژى لاو هەڵوێست محەمەد له پێگهى تایبهتى خۆى له تۆڕى كۆمهڵایهتى فهیسبووك بەشێک لەو گۆرانیانەی بڵاو کردەوە کە لە فیلمی پەیکەری دڵدا گوتویەتی.
شایهنى باسه یهكهم ڕۆژى جهژن له تهواوى سینهمایهكانى شارهكانى كوردستان بڕیاره ئهو فیلمه نمایش بكرێت كه هەڵوێستى گۆرانیبێژ، ئەکتەری سەرەکی فیلمهكهیه.
هەڵوێستى گۆرانیبێژ ئهمڕۆ بهو بۆنهیهوه لە پێگهى تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، یەکێک لە گۆرانییەکانی بڵاو کردەوە کە لە فیلمی پەیکەری دڵدا گوتویەتی و نوسیوویەتین "کۆمەڵێک گۆرانی نوێی تایبەت لە فیلمەکەماندا گوێبیست دەبن".
لە فیلمەکەدا هەریەک لە هونەرمەندان (ھەڵوێست محەمەد، نزار سەلامی، نارین ئالان، ڕێشان حەمۆ، ڕۆژان حەمە جەزا، ئەحمەد ڕەئوف، ژیان ئیبراھیم خەیات، حەمە عەلی خان) رۆڵ دەبینن. جگە لەم هونەرمەندە دیار و بەناوبانگانە کە ڕۆڵە سەرەکییەکان دەبینن، چەندان ئەکتەری بەناوبانگی تر لە فیلمەکدا بەشدارن.
فیلمی پەیکەری دڵ، لە سیناریۆی لوقمان سوخندەرە و لە دەرهێنانی شوان عەتووف، چیرۆکەکەی لەلایەن عەبدولغەفار عەبدوڵڵاوە نوسراوە، باهۆز نەسرەدین و بەختیار فەتاح پڕۆدیووسەری فلمەکەن، لە بەرهەمهێنانی میترۆنۆم پڕۆدەکشن و کام پڕۆدەکشنە، ئێسته کاری بەرهەمهێنانی فیلمەکە تەواو بووە، ئامادەکاری بۆ نمایشکردنی دەکرێت لە سینەماکانی کوردستان وعێراق، دواتر ناردنی بۆ فێستیڤاڵە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.