لە خانەقین ئاژەڵی دڕندە منداڵێکی چوار ساڵان دەخۆن

:: PM:01:19:22/05/2019 ‌


لە گوندی عەلیاوەی خانەقین منداڵێکی چوارساڵان لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و دوای دوو هەفتە پۆلیس تەرمەکەی بە شێواوی لە دەرەوەی گوندەکە دەدۆزنەوە و بەرپرسیکی پۆلیسیش دەڵێ ئاژەڵی دڕندە بەشێک لە لەشیان خواردووە.

ئەمڕۆ چوارشەمە 22ی ئایار، سەمیر محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی شارەوانی خانەقین، بە"وشە"ی راگەیاند، پاش ئەوەی ئێوارەی سێشەم لە گوندی عالیاوەی خانەقین، تەرمی مندالێكی چوار ساڵان دۆزرایەوە وبەپێی لێكۆڵینەوەكان منداڵەكە ماوەی دوو هەفتە دەبێ لە كەسوكاری دابڕاوە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، باوك و دایكی منداڵەكە كەڕولاڵن و لە نەتەوەی كوردن و منداڵەكەش كچ بووە بەناوی لانە و دوای ئەوەی تەرمەکەی دۆزرایەوە دەرکەوت ئاژەڵی دڕندە بەشێک لە جەستەیان خواردووە.

سەرۆكی ئەنجوومەنی شارەوانی دەڵێت منداڵەكە پێش هەفتەیەك بۆسەردانی ماڵی مامی لەماڵەوەیان چۆتە دەرەوە و دیار نەماوە تا ئەو کاتەی تەرمەکەی لە چۆڵەوانییەکی دەرەوەی گوند دۆزرایەوە.

عەقیددیار شەكەوت، بەرێوەبەری پۆلیسی خانەقین بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، پێناچێ نەمان و خواردنی بەشێك لەجەستەی ئەو منداڵە هۆكارەكەی كردەوەی تیرۆریستی و رفاندن بێ، چونكە لەماڵ دەرچووە ئاگایان لێ نەبووە چۆتەناو دارستانی پشت گوندەکەیانەوە.

گووتیشی، خیزانی منداڵەکە هەژارن و دایکوبابی خاوەن پیداویستی تایبەتن، بۆ چۆنیەتی رووداوەکەش هێشتا راپۆرتی پزیشكی داد دەرنەچووە بۆ ئەوەی لە راستی و دروستی مردنەکەی دڵنیا بینەوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی





وشە - هیدایه‌ت جان