کوڕێک بە فیشەک باوکی کوشت

:: PM:02:00:22/05/2019 ‌

بەربەیانی ئەمڕۆ لە شارۆكەی شارەبانی سەربەپارێزگای دیالە كورێك باوكی خۆی بە فیشەك كووشت، سەرچاوەیەكیش دەڵێ كوڕەكە باری دەرونی ناجێگیر بووە و ماوەیەكە بەستراوەتەوە .

ئەمڕۆ چوارشەم 22ی ئایار،عەلی حەیدەر ئەفسەری هەواڵگری لە پۆلیسی دیالە بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆكەی شارەبان كوڕێك بە فیشەك لە باوكی خۆی دا و دەستبەجێ كوشتی.

زیاتر روونی دەکاتەوە، ئەو كوڕە بەهۆی تێكچوونی باری دەرونییەوە ماوەیەكە لە ماڵەوە بەستویانەتەوەب و پاش ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ رێگەیان پێداوە لەماڵ بێتەدەر ئەو تاوانەی ئەنجامداوە .

عەلی حەیدەر دووپاتی دەکاتەوە، كورەكەتەمەنی 32 ساڵە و بەهۆی ئەوەی سالانێكە زانكۆی تەواو كردووە و دانەمەزراوە، باری دەروونی تێكچووە.

سەرچاوەیەكی تەندروستیش لە شارەبان بۆ "وشە" ئاشكرای كرد، كوڕەكە فیشەكی بە سەری باوكی خۆیەوە ناوە و بەهۆی نزیكی بكوژ لە باوكییەوە، باوكی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان