گەنجێكی كورد لەلایەن فەیسبووكەوە بانگێشتی ئەمەریكا دەكرێ‌

:: PM:05:42:22/05/2019 ‌
دوای ئەوە كە گەنجێكی شارەدیێ دێرەلووكی سەر بە شارۆكەی ئامێدی چەند كێشەیەكی تۆری كومەڵایەتی فەیسبووكی چارەسەر كرد، لەلایەن كومپانیای فەیسبووكەوە داوا كرا بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگی لاس ڤیگاس بكات.

نیهاد رێكانی ئەو گەنجەیە و بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن كومپانیای فەیسبووكەوە داوا كراوە بۆ ئەوەی بەشداری لە ئاهەنگی لاس ڤیگاس بكات.

زیاتر گوتی، ماوەی چەند ساڵە بەردەوام خەریكی چارەسەركردنی هەندێك لە كێشەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانم لە سەرانسەری دنیا و تا ئێستە سێ جار لینگی ڤایرۆسی فەیسبووكم چارەسەر كردووە و بە بڕی جیاوازی پارە خەڵات كراون.
 
بەپێی قسەی رێكانی دوای ئەوە سێ جار ئەو لەلایەن كومپانیای فەیسبووكەوە خەڵات كراوە ئێستە بە شێوەیەكی فەرمی داوای كراوە بۆ بەشداری لە ئاهەنگی ساڵانەی كومپانیانی فەیسبووك لە لاس ڤیگاسی ئەمەریكا. بەڵام نیهاد هێشتا بڕیاری چوونی بۆ ئەو ئاهەنگە نەداوە.

ئامێدی/ نەوزاد هلۆری 







وشە - سه‌رخێڵ هاشم