هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامی ژیانكردنی خه‌ڵك له ڕێی ئه‌و درۆیه گه‌وره‌یه‌ی ناوی دراوی كاغه‌زییه تا كۆتایی سه‌ركه‌وتوو نابێ و دواجار شكست ده‌هێنێت و ڕاستی ده‌رده‌كه‌وێ كه زێڕ بریتییه له پاره و دراو، نه‌ك كاغه‌زه‌كان، بۆیه ئه‌وه‌ی ئێسته جیهانی له‌سه‌ر به‌نده بریتییه له وه‌همێكی گه‌وره كه خه‌ڵكی به دراوی كاغه‌زی بڕوایان هێناوه و زێڕیش له‌لایه‌ن سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه به نهێنی مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت و دراوی ڕاسته‌قینه لای ئه‌وان بریتییه له زێڕ.
گوتنی ئه‌و ڕاستییه به خه‌ڵك بوێری ده‌وێ، چونكه سه‌رمایه‌داره زه‌به‌لاحه‌كان ئێسته جیهانیان له‌به‌ر ده‌سته و هه‌ر جوڵه‌یه‌ك دژی به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان وێرانبوونی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، كه ڕاستییه‌كه‌ی لێ ده‌دركێنرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جیهانی دراوی ئێسته خه‌یاڵه، بۆیه هیچ كات وڵاتان و حكوومه‌ته‌كان ناتوانن به‌ر به ته‌نگژه‌كان بگرن، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی یه‌ده‌گێكی زه‌به‌لاحی زێڕیان هه‌یه، كه هیچ ته‌نگژه‌یه‌ك ناتوانێ بیانجولێنێت و هه‌میشه به وه‌ستاوی ده‌مێننه‌وه.
ئێسته خه‌ڵكی ته‌نیا له سووڕێكی خولاوه‌دا پاره له ده‌سته‌كانیان ده‌سووڕێته‌وه و دێته‌وه و ده‌چێته‌وه، داهات و خه‌رجی، خستنه‌ڕوو و خواست، به‌ڵام كاتێك زێڕ هه‌بێ، ئیتر ئه‌و شتانه كۆتایی دێت، چونكه جێگیر و نه‌گۆڕه و مامه‌ڵه ناكات و وه‌ك په‌یكه‌رێكی به‌ردین هه‌میشه به وه‌ستاوی ده‌مێنێته‌وه.
جیا له‌وه‌یش وزه به گشتی هاوشێوه‌ی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ڕاستییه، كۆڵه‌گه‌یه‌كی گرنگه، نه‌ك وزه‌ی به‌كارخستنی بزوێنه‌ر و كارگه گه‌وره‌كان، به‌ڵكوو وزه‌ی مرۆیی، هه‌موو ئه‌وه‌ی له جیهان دا ڕوو ده‌دات، پێوه‌سته به وزه و بیركردنه‌وه و توانای عه‌قلی، كه‌واته بێ بوونی وزه‌یه‌كی زۆر و بیركردنه‌وه‌یه‌كی ژیرانه و هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كان، ته‌نانه‌ت زۆرترین یه‌ده‌گی زێڕ و نیوه‌ی وڵاته‌كانیش پڕ بێ له زێڕ، ناتوانن به‌سه‌ر پێوه بوه‌ستن و ده‌كه‌ون، چونكه له‌م كاته‌دا ناتوانی چۆن مامه‌ڵه بكه‌ی، گرنگ نییه مامه‌ڵه‌كان چه‌ندن، گرنگتر له هه‌موو شتێك چۆنیه‌تیی جوڵاندنی سه‌ربازه‌كانی شه‌تڕه‌نجه‌كه‌یه.
ئه‌و سامان و بودجه‌یه‌ی كه زۆر باسی لێوه‌ده‌كرێ و به‌رده‌وام میدیاكان پێوه‌ی خه‌ریكن و ئابووریناسان و په‌رله‌مانتاران كێشمه‌كێشمیانه له‌سه‌ری، هه‌مووی وه‌همین. بنچینه‌ی هه‌موو سامان و بودجه‌یه‌ك، یه‌كه‌م زێڕ و دووه‌م وزه‌یه، وزه‌ی مرۆیی و وزه‌ی سروشتی، كه نه‌وت و كانزا به‌هاداره‌كان ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر تا ئێسته ئه‌وه‌تان نه‌زانیوه، پێویسته به ته‌واوی لاتان ڕوون بێ، كه پێوه‌ندی هه‌ره گه‌وره له نێوان به‌رزی و نزمی نرخی وزه و كانزا به‌هاداره‌كان و به‌های زێڕ هه‌یه، كاتێك نرخی زێڕ به‌رز بێ، نه‌وت داده‌به‌زێت، به پێچه‌وانه‌وه‌یش كاتێك نرخی نه‌وت به‌رز بێ، نرخی زێڕ داده‌به‌زێت، ئه‌مه‌یش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه جیهان له‌سه‌ر ئه‌م دوو پایه و ستوونه وه‌ستاوه، هه‌ركاتێك خواست له‌سه‌ر یه‌كێكیان زیاتر بێ، ئه‌وه‌ی تر نرخی كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌مه به‌راورد بكه‌ی به بواره‌كانی تر، هیچ كارلێك و كاریگه‌رییان به‌یه‌كه‌وه نییه. بۆ نموونه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی نه‌وت یان زێڕ دروست ناكات، چونكه به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌كانی تریش، پێوه‌ر و بنچینه‌ی كێشه‌كان نین و زه‌به‌لاحه‌كان پێویستیان نییه.
حكوومه‌ته‌كانی دنیا به‌رهه‌مهێنه‌ری سامان نین، به‌ڵكوو خه‌رجكه‌ری سامانن، كه‌وایه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له خۆشگوزه‌رانی ڕاسته‌قینه‌یه، پێویسته حكوومه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و میلله‌ته‌كانیان ڕاستگۆ بن و ڕاستییه‌كه ئاشكرا بكه‌ن و هه‌مووان هان بده‌ن، سامان كۆ بكه‌نه‌وه و جۆری سامانه‌كه‌یشیان به زێڕ هه‌ڵبگرن، ئه‌مه وا ده‌كات خۆشبه‌ختترین میلله‌ت له‌سه‌ر گۆی زه‌وی دروست ببێت، چونكه به‌مشێوه‌یه له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زه‌كانی دراوه جۆراوجۆره‌كان زیانی گه‌وره ناكه‌ن و هه‌میشه قازانج ده‌كه‌ن، چونكه زێڕ دراوه ڕاسته‌قینه‌كه‌یه و دراوه كاغه‌زییه‌كان ته‌نیا بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی گه‌لان دروست كراون.
سیسته‌می
دارایی جیهان له‌سه‌ر بنه‌مای پێدانی قه‌رز بنیات نراوه، ئه‌مه‌یش وایكردووه حكوومه‌ته‌كانی دنیا و گه‌لان هه‌میشه قه‌رزار بن، به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌میشه له هه‌ژاری ده‌مێننه‌وه، چونكه به‌های دراو به ده‌ستی سه‌رمایه‌دار و گرووپه نهێنیه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جیهانه و ده‌توانن به یه‌ك وشه نرخی دراوه‌كان دابه‌زێنن و به جوڵاندنی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی و به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وێرانبوونی گۆی زه‌وی، ئیتر هه‌موو ئه‌وه‌ی گه‌لان بیناتیان ناوه و كۆیان كردووه‌ته‌وه به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن.
له چه‌ند ده‌یه‌ی داهاتوو ئه‌و ڕاستیانه به ته‌واوی ده‌رده‌كه‌ون، سیسته‌می دراوی جیهان تێك ده‌شكێت و هاوكات سیسته‌می بانكداری و باج به ته‌واوی هه‌ره‌س ده‌هێنن، چونكه ئیتر خه‌ڵكی ورده ورده دێنه‌وه هۆش خۆیان و ڕاستییه‌كان ده‌زانن، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆچی ئه‌و هه‌موو باجه بده‌ن؟ ئه‌وان پاره‌كانیان له بانك داده‌نێن و بانك سه‌رمایه‌داری پێ ده‌كات بۆچی ده‌بێ باجیش به بانكه‌كه بده‌ن؟
له كۆتاییدا حكوومه‌تێكی سێبه‌ر له جیهان دروست ده‌بێ، كه هیچ كه‌س نازانێ كێیه و چییه و له كوێن، كه ئێسته‌یش سه‌ره‌داوی دروستبوونی ده‌ركه‌وتووه و دووباره پێوه‌ره‌كان بۆ بنچینه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه و زێڕ ده‌بێته‌وه دراوی ڕه‌سمی و دراوه كاغه‌زییه‌كان به ته‌واوی بێ به‌ها ده‌بن.
سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی بازرگانی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین، سه‌ره‌تای كه‌وتنی سیسته‌می دراوی جیهانه، بۆیه پێویسته گه‌لان و حكوومه‌ته‌كان به ته‌واوی هۆشیار بن، كه له ئه‌گه‌ری كردنه‌وه و نوقاندنی چاودا گۆڕانكاری زۆر سه‌یر و گه‌وره به‌ڕێوه‌یه، ئه‌مه‌ریكا هه‌رچه‌نده دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئابوورییه‌كه‌ی به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ئابووری ئه‌مه‌ریكا ڕووی له پاشه‌كشه‌یه، بۆیه ئه‌وان دانانیشن و هه‌نگاوی زۆر ترسناكیان له پێشه، تا 2020 و هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا دۆخه‌كه به ئاسایی ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره دووباره سیسته‌می دارایی جیهان هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، چونكه له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه به‌رده‌وامی هه‌یه، ماوه‌یه‌كی یه‌كجار درێژه سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌هم و خه‌یاڵانه‌ی له ژووره نهێنییه‌كان پلانیان بۆ دانرابوون به‌ره‌و ئاشكرا بوون ده‌ڕۆن و كۆتایی‌یان دێت.