به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، خه‌ریكی تاوتوێكردن و جێبه‌جێكردنی فه‌رمانێكن بۆ ناردنی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوای به‌رده‌وامی گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
پاتریك شاناهان وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و جموجۆڵه سه‌ربازییه‌ی ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌و مه‌به‌سته نییه كه هێرش بكه‌ینه سه‌ر ئێران، به‌ڵكوو بۆ به‌رگریكردنه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌كه.
شاناهان له كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا دووپاتی له‌و هه‌ڵوێسته‌ی كرده‌وه، به‌ڵام ئه‌ندامانی كۆنگرێس ڕه‌تیان كرده‌وه و هێمایان بۆ ئه‌وه كردووه، كه ئه‌گه‌ر بۆ مه‌به‌ستی به‌رگری هێز ڕه‌وانه ده‌كرێ، بۆچی هێزی گورز وه‌شێنی نێردراوه.
هاوكات قسه و لێدوانی ئه‌و دوو به‌رپرسه ئه‌مه‌ریكییه‌یش هاوكات بوو له‌گه‌ڵ واده‌ی دانیشتنه‌كه، كه باس له ناردنی پێنج هه‌زار سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن، پێشتریش وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاندبوو، كه ده‌یانه‌وێ 120 هه‌زار سه‌رباز ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌كه بكه‌ن، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئێران بێنه ده‌نگ و وه‌ڵامی خێرایان هه‌بێت.
هه‌ردوولا یه‌كتر به هێرشكردن بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی تر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و خه‌ریكی جوڵاندنی هێز و لێدوان دژ به‌یه‌كتر، به‌ڵام تا ئێسته ڕوون نییه، كه هه‌ردوولا ڕووبه‌ڕووبه‌ی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئه‌گه‌ر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، كێ ده‌سپێشخه‌ری ئه‌و جه‌نگه وێرانكه‌ره ده‌بێت؟