لێكۆڵینەوە لە گۆرانیبێژێكی ئێرانی دەكرێ كە بەجلی میلی گۆرانی دەڵێ

:: AM:09:32:23/05/2019 ‌

بەهۆی ئەوەی خاتوونە گۆرانیبێژێكی ئێرانی كە بەرانبەر بە گەشتیاران بە جلوبەرگی میلیی گۆرانیی گوتووە، لەلایەن دەوڵەتەوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ.

پێگەی "ئیلاف" ئەمڕۆ هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی داوە، ئەو گۆرانیبێژە ناوی "نیگار موعەزەم"ە، چونكە بە جلوبەرگی میلیی ناوچەكەی بەرانبەر بە گەشتیاران لە گوندێكی پارێزگای ئیسفەهان گۆرانیی گوتووە، سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمار كراوە و لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێ.

پێگەكە زیاتر روونی كردووەتەوە، رێكخراوی كەلەپووری رۆشنبیری سكاڵاكەی لەسەر نیگار تۆمار كردووە كە بەهۆی پرەنسیپی شەریعەتی "بالنهی عن المنكر" دەبێ لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێ. ئەوەیان بەپێی ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی كە ئەویش هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە.

هەمان ئاژانسی ئەوەشی لەسەر زاری مورتەزا باسیرایان بڵاو كردووەتەوە كە بەرپرسێكی شاری ناتانزە و ئەو گوندە سەر بەو شارەیە. گوتوویەتی نیگار موعەزەم داوا كراوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵ بكرێ.



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د