په‌رله‌مانتارێكى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئاشكراى ده‌كات، ئێران داواى له عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیران كردووه، هه‌وڵ بدات دانوستاندنێك له نێوان ئێران و سعوودیه و ئیمارات ساز بكات.
حامد مووسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 23ى ئایار له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه له
به‌غداد توده‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له داوایه‌ك ده‌كات كه ئێران ئاراسته‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه.
ئه‌م په‌رله‌مانتاره له به‌شێكى قسه‌كانى روونى كردووه‌ته‌وه، هه‌وڵى عێراق بۆ ئه‌وه نییه دانوستاندن له‌نێوان ئێران و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ساز بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ دانوستاندنه‌كه له نێوان ئێران و وڵاتانى كه‌نداو بێت.
حامد مووسه‌وى ده‌ڵێ "ئه‌و ناوبژیوانییه‌ى عێراق پێى هه‌ڵده‌ستێ، ته‌نیا ئه‌وه‌یه بۆچوونى وڵاتانى كه‌نداو و ئێران له یه‌كتر نزیك بكاته‌وه، چونكه كێشه‌كان له نێوان ئه‌م دوو لایه‌نه گیر ده‌خوات نه‌ك ته‌نیا له نێوان واشنتن و تاران".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستى ئێران له به‌رانبه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ى ئێران حامد مووسه‌وى دووپاتى ده‌كاته‌وه، ئێران خۆى ئه‌م داوایه‌ى له عادل عه‌بدولمه‌هدى كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه‌ى به وڵاتانى كه‌نداو بگات. دووپاتیشى ده‌كاته‌وه له لووتكه‌ى داهاتووى ریاز ئه‌م هه‌ڵوێسته ده‌رده‌كه‌وێ.
رۆژى سێشه‌مى رابردوو عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق رای گه‌یاند بۆ دوورخستنه‌وه‌ى شه‌ڕ و گرژییه‌ك له عێراق، دوو شاندى جیاواز ره‌وانه‌ى تاران و واشنتن ده‌كات.