ژنێك له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی پۆڵه‌ندا شه‌ش منداڵی به سكێك بوو، ئه‌مه‌ش به‌پێی ئاماره وه‌رگیراوه‌كان یه‌كه‌مین جاره له‌و وڵاته حاڵه‌تی له‌و شێوه‌یه تۆمار بكرێت.
ماڵپه‌ڕی
medicalxpress بڵاوی كرده‌وه، ڕۆژی 20ی ئایار ژنێكی 29 ساڵان له نه‌خۆشخانه‌ی زانكۆی كراكۆڤ له باشووری پۆڵه‌ندا، توانی به سكێك شه‌ش منداڵی ببێت، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین حاڵه‌تی هاوشێوه‌یه له پۆڵه‌ندا و له دنیاشدا ده‌گمه‌نه.
منداڵه‌كان چوار كچ و دوو كوڕن، هه‌ر یه‌كێكیان كێشیان كیلۆیه‌ك و 300 گرام ده‌بێت، به جه‌سته‌ی ته‌واو و ته‌ندروستییه‌وه له هه‌فته‌ی 29یه‌می ته‌مه‌نیاندا هاتوونه‌ته دنیاوه.
به‌پێی قسه‌ی پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه، دایكه‌كه ته‌ندروسته و زۆر دڵخۆشه به بینینی منداڵه‌كانی، به‌ڵام جارێ له نه‌خۆشخانه ده‌هێڵرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پزیشكان باشتر چاودێری خۆی و منداڵه‌كانی بكه‌ن.
ماریا فۆدكۆڤسكا گوته‌بێژی نه‌خۆشخانه‌كه به میدیاكانی گوتووه: ساڵانه نزیكه‌ی چوار ملیار و 700 هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبوون له دنیادا تۆمار ده‌كرێن و چه‌ندان حاڵه‌تی شازیان تێدا ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌تانه ده‌گمه‌نن و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جاره له پۆڵه‌ندا شه‌ش منداڵ به سكێك له‌دایك بن.