شەش ڕێ تا لەكاتی وردكردنی پیاز چاوت كێشەی نەبێت

:: PM:02:51:23/05/2019 ‌
هەموومان دەزانین كە وردكردنی پیاز دەبێتە هۆی زیادكردنی فرمێسك و بەرهەمهێنانی.  دەتوانرێت بە شێوەیەكی ئاسایی رێ لە ئەو فرمێسكە بگیرێت كە لە كاتی وردكردنی پیازدا لە چاوەكان دێنە خوارەوە. پیاز بەهۆی بوونی ئەو پێكهاتەی سولفۆۆكسیدەوە كە گەردێكە  لە رێی پیازەوە دەكرێتە هەوا و ترشی سۆلفانیك بەرهەم دەهێنێت، كاتێك ئەم ترشە بەرچاوەكان دەكەوێت دەبێتە هۆی دروستبوونی فرمێسك و ئاولێهاتنی چاوەكان و كزانەوە.

شەش رێ هەیە كە دەتوانرێت بەكار بهێنرێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو فرمێسكەی لەكاتی پاككردنی پیازدا دروست دەبێت كە ئەمانەن:

یەكەم: وردكردنی پیاز لە هەوادا، كاتێك پیاز ورد دەكرێت باشتر وایە هەوایەك هەبێت كە ئەو پێكهاتە كیمیاییە كەم بكاتەوە كە لە كاتی وردكردنی پیازدا بەكار دەهێنرێت. ئەمە وادەكات چاوەكان كەمتر تووشی ئاوكردن و كزانەوە ببن.

دووەم: پیازی بەستوو، دەتوانرێت پیاز بۆ ماوەی 15 خولەك بكرێتە بەفرگرەوە بۆ ئەوەی كەمێك بیبەستێت بەم شێوەیە ئەو پێكهاتە كیمیاییەی كە تێیدایە كەمتر دەكاتەوە. هەروەها كەمێك زەحمەت تر دەبڕێت ئەمەش وادەكات ئاو و بۆنی پیازەكە كەمتر ببێتەوە و فرمێسك و كزانەوەی چاوەكان كەمتر دەكاتەوە.

سێیەم: ئاوی لیمۆ بخشێنە لەو چەقۆیەی بەكاری دەهێنیت، رێیەكی ئاسانە پارچەیەك لیمۆ بخشێنە بەسەر ئەو چەقۆیەی كە دەتەوێت پیازەكەی پێ پاك بكەیت. باشتر وایە بەردەوام لیمۆكە بخشێنرێت بە چەقۆكەدا بۆ ئەوەی لەكاتی وردكردنی پیازەكەدا چاوەكان تووشی كزانەوە نەكات.

چوارەم: قاشكردنی پیاز لە نزیك گڕێكی كراوە، پیاز قاش بكە لە نزیك گڕێكی كراوە وەك مۆمێك یان لە تەنیشت گازی ئامێری چێشت لێنانەوە. چۆن ئەم گڕە بۆن و تیژیی پیازەكە كەم دەكاتەوە، ئەو رەنگە زەردە گۆگردییەی لە گڕەكەوە دەردەچێت ئەو ئاوێتە لە ناو دەبات كەلە كاتی جنین و وردكردنی پیازدا دەردەدرێت.

پێنجەم: پیازەكە بە ئاو بشۆرەوە، هەردوو كۆتایی پیازەكە ببرەو پاشان پاكی بكە لە دەفرێك ئاودا بیشۆرەوە و بۆ ماوەی چارەكێك دایبنێ، ئەمە وادەكات ئەو ئاوێتە گۆگردییەی كە هەیە لە پیازەكەوە بچێتە ناو ئاوەكەوە و تیژی و بۆنی پیازەكە كەم دەكاتەوە.

شەشەم: كاتێك پیاز ورد دەكەیت چەقۆی تیژ بەكار بهێنە، برینی نارێك دەبێتە هۆی زیادكردنی زیان و دەردانی ئاوێتەی زیاتر لە پیازەكەوە. ئەگەر چەقۆی تیژ بەكار بهێنرێت ئەوە خانەكانی پیازەكە كەمتر تووشی زیان دەبن و كەمتر پێكهاتە دەردەدەن كە دەبنە هۆی زیانگەیاندن بە چاوەكان و دروستبوونی فرمێسك و بەرهەمهێنانی.



وشە - ئاوات ئازاد